گرووپێك له شاره‌زایانی بواری هه‌ڵكه‌ندن و گه‌ڕان به‌دوای به‌رده گرانبه‌هاكان به‌ناوی "كانزا دۆزه‌ره‌وه‌كان" له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا توانیان چه‌ند پارچه‌یه‌ك له ئێسكه‌په‌یكه‌ری دایناسۆڕێك بدۆزنه‌وه.
به‌گوێره‌ی هه‌واڵێك كه له ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له ئێسكه‌په‌یكه‌رێكی دایناسۆڕ ده‌كات و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌م گرووپه توانیان له شوێنێك به‌ناوی "ئه‌لبێرتا" له كه‌نه‌دا ئێسكه‌په‌یكه‌ره‌كه بدۆزنه‌وه كه ئه‌م شوێنه پێشووتر له ژێر ده‌ریادابوو و دوای توێژینه‌وه ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌م ئێسكه‌په‌یكه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ یه‌كێك له ئاژه‌ڵه مه‌ترسیداره‌كانی ژێر ده‌ریا كه 70 ملیۆن ساڵ پێش ئێسته ژیاوه.
زانایانی زه‌ویناسی و شاره‌زایانی بواری ئێسكه‌په‌یكه‌ری دایناسۆڕان ده‌ڵێن، ئه‌م ئێسكه‌په‌یكه‌ره ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ جۆرێك له‌و دایناسۆڕانه‌ی كه شێوه‌یه‌كی دڕنده و قه‌باره‌ییه‌كی زه‌به‌لاحیان هه‌بووه و له ژێر ئاودا ده‌ژیان بۆیه ناونراوه تایلۆسۆرێس "Tylosaurus".
سه‌باره‌ت به‌شێوه و قه‌باره‌ی ئه‌م دایناسۆڕه شاره‌زایان ده‌ڵێن، تایلۆسۆرێس قه‌باره‌ییه‌كی گه‌وره‌ی هه‌بوو كه درێژییه‌كه‌ی شه‌ش بۆ حه‌وت مه‌تربوو، له‌گه‌ڵ جه‌سته‌یه‌كی زه‌به‌لاح كه ماسی و ئاژه‌ڵه‌كانی تری ژێر ده‌ریای ئه‌و كاته‌ی ده‌خوارد، هه‌روه‌ها به یه‌كێك له گه‌وره‌ترین دایناسۆڕه‌كانی ژێر ده‌ریا داده‌نرێت.