بە رۆژ نوستن چیت بەسەر دێنێ؟

:: PM:06:59:11/01/2017 ‌

توێژینەوەیەكی نوێ رای دەگەیەنێت كە نووستن بۆ ماوەی سعاتێك لە دوای نانی نیوەڕۆ بۆ تەندروستی مێشك باشە و دەپارێزێت و بچووكتر بە پێنج ساڵ دیاری دەخات.

توێژەران لەو بارەوە گوتیان كە نوستن زیاتر یان كەمتر لەو سعاتە هەمان ئەنجامی ئەرێنی نابێت بۆ مێشك، لەو توێژینەوەی سێ هەزار كەس پێگەیشتووی چینی گرتەوە لەوانەی تەمەنیان لە سەرووی 65 ساڵە. 

بەشدارانی توێژینەوەكە دوای ژەمی نیوەڕۆ لە نێوان 30-90 خولەك دەنووستن و دوای ئەوە پشكنین و تاقیكردنەوەی مێشكیان بۆ كراوە بۆ هەڵسەنگاندنی توانای تێگەیشتن و یادكردنەوەیان.

توێژینەوەكە كە لە گۆڤاری "كۆمەڵەی ئەمەریكایی بۆ چارەسەری پیربوون" بڵاو كراوەتەوە ئاماژە دەكات كە ئەو كەسانەی ماوەی سعاتێك دوای نانی نیوەڕۆ نوستوون ئەنجامی تاقیكردنەوەكانیان باشتر بووە بە بەراورد بەوانەی دوای نانخواردن نەنوستوون. 

هەروەها ئەنجامی توێژینەوەكە ئاماژەی بۆ دابەزینی توانای تێگەیشتن و بیرهاتنەوەی بەشداران كرد لەوانەی هیچ نەنوستوون وەیا ماوەیەكی كەمتر یان زیاتر لە سعاتێك نوستوون.

دكتۆر جۆنخین لی كە سەرۆكی تیمی توێژینەوەكەیە لەو بارەوە رای گەیاند كە پێشبینی دەكرێت بۆ ئەوانە كە ئەو بڕە لە دوای ژەمی نیوەڕۆ نەنوستوون، ماوەی پێنج ساڵ تەمەنی مێشكیان گەوەرتر دەربكەوێت، چونكە ئەرك و فرمانی كاری بیركردنەوە و درككردنی مێشك زۆر پێوەستە بەو بڕە نوستنە، هەروەها پارێزگاری لە تەمەن و گەنجێتی مێشك دەكات.

سەرچاوە: سكای پرێس



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل