پارتى كرێكارانى كوردستان "په‌كه‌كه" به پێكهێنانى گرووپێكى چه‌كدارى بووه‌ته هۆى ناسه‌قامگیرى له هه‌رێمى كوردستان و لایه‌نه‌كانیش پێیان وایه، په‌كه‌كه به‌ڵایه به‌سه‌ر كوردستانه‌وه. وه‌ك دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، شوێنى خه‌باتى په‌كه‌كه هه‌رێمى كوردستان نییه.
به‌درێژایی چیاى قه‌ندیل په‌كه‌كه له چه‌ند ناوچه‌یه‌ك جێگیر كراوه، ئه‌وان له شاخه‌كانن، له چه‌ند ڕۆژى ڕابردوو له ڕێى گرته‌یه‌كى ڤیدیۆییه‌وه گرووپێكى تر‌ى چه‌كداریان راگه‌یاند و وه‌ك خۆیان ده‌ڵێن، ئه‌و گرووپه تایبه‌ته به باشوورى كوردستان. له ڤیدیۆكه‌دا ده‌رده‌كه‌وێ كه ژماره‌ى ئه‌و كه‌تیبه‌یه چه‌ند كه‌سێكن و ڕاى ده‌گه‌یه‌نن له سنوورى برادۆستن.
له سنوورى برادۆست جیۆگرافیایه‌كى فراوانیان داگیر نه‌كردووه، به‌ڵام له هه‌مان كاتدا بوون به هۆكارى تێكدانى ژیانى زیاتر له 200 گوندى سنووره‌كه، جیا له‌وه‌ى سه‌رانه له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن، ڕێگرن له به‌رده‌م ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ى ئه‌و ناوچانه.
بەڵام لەمساڵدا بە بەرنامە کار بۆ دابەزینە ناوچەکانی ئاوەدانی و گەشتیاری دەکەن، لەپێناو هەڵگرتنی ژیان لە رووبەرێکی فراوانتری خاکی هەرێمی کوردستاندا، بیانووشیان بۆ ئەو پەلهایشتنە و دروستکردن گرووپی چەکداری نەناسراو، خۆلادانە لە بۆردمانی سوپای تورکیا.
كرمانج عزه‌ت قایمقامی شارۆكه‌ی سۆران به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌ر كاتێك به فه‌رمی هه‌ر جۆره گرووپێكی چه‌كدار یان كه‌تیبه‌یه‌كی سه‌ربازی له سنووری كارگیڕێمان بوونی هه‌بێ، ئه‌وا بێگومان وه‌ك حكوومه‌ت وه‌ڵامی رژدمان ده‌بێت و هیچ جۆره گرووپێكی نایاسایی و نافه‌رمی له ده‌ڤه‌ره‌كه‌مان شوێنیان نابێته‌وه.
په‌كه‌كه جیا له سنوورى برادۆست، له ده‌ڤه‌رى شارباژێر له خۆ ڕێكخستنه‌وه‌دایه، ده‌یان بازگه‌ى جۆراوجۆریان داناوه و مانگانه‌یش سه‌رانه له هاووڵاتییان وه‌رده‌گرن. كامه‌ران حه‌سه‌ن قایمقامی شارۆكه‌ى ماوه‌ت به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه له شاخی ئاسۆس هه‌ن و ئه‌و ناوچه‌یان بۆ خۆیان داگیر كردووه، له ڕابردووش به‌هۆی بوونی په‌كه‌كه له‌و سنووره، چه‌ند جارێك بۆردمانی ئه‌و ناوچه‌یه له‌لایه‌ن توركیاوه كراوه.
به‌گوته‌ی ئه‌و قایمقامه، بوونی په‌كه‌كه له‌و سنووره بووه‌ته كێشه بۆ هاووڵاتییانی سنووره‌كه به‌تایبه‌ت دانیشتووانی گوندی گه‌ڵاڵه، چونكه ساڵی 2017 كاتێك بۆردمانی شاخی ئاسۆس و گه‌ڵاڵه كرا له‌لایه‌ن توركیاوه، دانیشتووانی گوندی گه‌ڵاڵه به یه‌كجاری سنووره‌كه‌یان چۆڵ كرد بۆ ماوه‌ی چه‌ند مانگێك كه ژماره‌ی ماڵه‌كانیان 55 ماڵ ده‌بوو.
په‌كه‌كه له ماوه‌ت له سنووری "شینكایه‌تی" و به‌دیاریكراوی له "ئاوكورتێ" جموجووڵى به‌رده‌وامیان هه‌یه و چه‌ند باره‌گایه‌كیشیان كردووه‌ته‌وه.
قایمقامى قه‌ڵادزێش نكۆڵى ناكات له‌وه‌ى كه په‌كه‌كه له‌و سنووره‌ى ئه‌وان هه‌یه. له‌وباره‌یه‌وه به‌كر بایز قایمقامی شارۆكه‌ى قه‌ڵادزێ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، چه‌كدارانی په‌كه‌كه له زۆربه‌ى ناوچه‌كان بڵاو ده‌بنه‌وه و وه‌ك داگیركارێك مامه‌ڵه ده‌كه‌ن.
روونى كرده‌وه كه له سنوورى سه‌رسه‌نگ باره‌گاى په‌كه‌كه بوونى هه‌یه تا ده‌گاته قه‌ندیل، په‌كه‌كه له هه‌موو ئه‌و ناوچه سنوورییانه كه سه‌تان كیلۆمه‌تر و زیاتر ده‌بێت، بوونیان هه‌یه.
به‌بۆچوونى لایه‌نه سیاسییه‌كانى هه‌رێمى كوردستان، مامه‌ڵه‌ى په‌كه‌كه به‌م جۆره‌ى ئێسته هه‌یه وه‌ك به‌ڵا وایه به‌سه‌ر كوردستانه‌وه، چونكه ئه‌و گرووپه بوونه‌ته هۆى بیانووى بۆردمانه‌كانى توركیا و چۆڵكردن و ئاوه‌دان نه‌كردنه‌وه‌ى سه‌تان گوندى سنووره‌كان و وه‌رگرتنى باج و سه‌رانه له خه‌ڵكى ئه‌و ناوچانه‌ى له سنوورى باره‌گاكانى ئه‌وانه‌وه نزیكن.
عه‌لى عه‌ونى ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه به دروستكردنى گرووپى چه‌كدارى و هێزى جۆراوجۆر، ده‌یه‌وێ مه‌ترسیی له‌سه‌ر كوردستان زیاتر بكات. ڕوونى كرده‌وه كه پێویسته ڕێ له‌و كارانه‌ى په‌كه‌كه بگیرێ و زیاتر گه‌شه نه‌كه‌ن.
به‌رپرسه‌كه‌ى پارتى ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ده‌بێ په‌كه‌كه له‌وه تێبگات وه‌رگرتنى مافى ئه‌و له باشوورى كوردستان نییه، به‌ڵكو پێویسته ئه‌و شه‌ڕه له خه‌ڵكى كوردستان دوور بخاته‌وه.
هاوكات به‌رپرسێكى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان ڕاى ده‌گه‌یه‌نێت، په‌كه‌كه بیانووى ده‌داته ده‌ست توركیا تا خاكى هه‌رێمى كوردستان بۆردمان بكات و پێویسته ئیتر ڕێز له سه‌قامگیرى و ئارامى هه‌رێمى كوردستان بگرێ.
خه‌لیل سه‌ركانى ئه‌ندامى جڤاتى نیشتمانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، هه‌موو ئه‌و حزبانه وه‌ك ئۆپۆزسیۆنى توركیا و ئێران خۆیان ناساندووه، ڕێز له سه‌روه‌رى كوردستان و سه‌قامگیرى ناوچه‌كه ناگرن.
ڕوونى كرده‌وه كه توركیا و ئێران چاویان به ئه‌زموونى كوردستان هه‌ڵنایه‌ت، له سه‌رده‌مى ئه‌نجامدانى ڕیفراندۆم هه‌مووان دژى كوردستان یه‌كیان گرت و جۆره‌ها پیلانیان داڕشت و هه‌وڵى شكستى كورد ده‌ده‌ن، ئێسته كه په‌كه‌كه بێت له دژى ئه‌زموونى كوردستان كار بكات، ئه‌وه جێى قبووڵ نییه.
سه‌ركانى له‌باره‌ى دروستكردنى گرووپێكى چه‌كدار له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ئاماژه‌ى به‌وه كرد، مه‌یدانى خه‌باتى په‌كه‌كه هه‌رێمى كوردستان نییه تا گرووپی چه‌كدارى لێ دروست بكات، بۆیه پێویسته هه‌رێمى كوردستان تا زووه ببێته خاوه‌ن هێزێكى نیشتمانى.
به‌رپرسه‌كه‌ى گۆڕان پیێ وایه، په‌كه‌كه خێر و به‌ره‌كه‌تى بۆ كوردستان نییه، به‌ڵام دروستبوونیان له ئه‌نجامى گوشارى توركیا بووه و پێویسته خه‌باتى خۆیشیان ببه‌نه‌وه بۆ ئه‌وێ.
له‌لایه‌كى تره‌وه محه‌مه‌د وه‌تمان ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به "وشه"ی راگه‌یاند، شوێنی په‌كه‌كه هه‌رێمی كوردستان نییه و ده‌بێ بچنه‌وه بۆ وڵاتی خۆیان كه كوردستانی باكور و توركیایه.
روونی كرده‌وه، كوردستان له دۆخێكی زۆر ئارام‌دا هاووڵاتییان به ئاسووده‌یی له ناوچه سنوورییه‌كان ده‌ژیان و كاری به‌خێوكردنی مه‌ڕوماڵاتیان ده‌كرد، دووباره به‌هۆی تۆپبارانی توركیا و په‌كه‌كه‌وه ژیانی هاووڵاتییان تێكچووه.
كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان هاوشێوه‌ى حزبه سیاسییه‌كانى تر قسه‌یه‌كى جیاواز له‌سه‌ر بوونى په‌كه‌كه ناكات و پێى وایه، په‌كه‌كه سه‌رچاوه‌ى نائارامییه بۆ هه‌رێمى كوردستان.
كامه‌ران بابان زاده ئه‌ندامى سه‌ركردایه‌تى كۆمه‌ڵى ئیسلامى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، په‌كه‌كه سه‌رچاوه‌ى ئارامى نییه بۆ كوردستان و له ساڵى 1991ه‌وه پارتى و یه‌كێتى مامه‌ڵه‌یه‌كى ته‌ندروستیان له‌گه‌ڵ ئه‌و دۆسیه‌ى په‌كه‌كه نه‌كردووه.
ڕوونی كرده‌وه كه هه‌نگاوى په‌كه‌كه بۆ دروستكردنى هێزى چه‌كدار، په‌ل ده‌كێشێ بۆ نائارامى زیاتر له خاكى هه‌رێمى كوردستان.
به‌رپرسه‌كه‌ى كۆمه‌ڵ ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات، ئه‌وه‌ى په‌كه‌كه ده‌یكات خراپه و پێویسته هه‌رێمى كوردستان وردتر مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه بكات نه‌ك به ڕژدى بیر له تێكدانى سه‌قامگیرى كوردستان بكه‌نه‌وه. كامه‌ران بابان زاده ده‌ڵێت، په‌كه‌كه به‌ڵایه بۆ كوردستان و ئێسته ئێمه له نێوان دوو به‌ڵاداین.
هاوكات پێكهاته‌كانى هه‌رێمى كوردستانیش په‌كه‌كه به به‌ڵا ده‌زانن، پێیان وایه په‌نابردن بۆ چه‌ك له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان نابێت قبووڵ بكرێ.
ئازاد كوره‌چى سه‌رۆكى فراكسیۆنى میله‌تى توركمانى له په‌رله‌مانى كوردستان به "وشه"ى ڕاگه‌یاند، به ڕژدى په‌كه‌كه بووه‌ته به‌ڵا بۆ هه‌رێمى كوردستان و به‌هه‌موو جۆرێك په‌نابردن بۆ چه‌ك له‌ناو خاكى كوردستان ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه.
ڕوونى كرده‌وه كه پێویسته په‌كه‌كه به‌كارهێنانى چه‌ك و دروستكردنى گرووپى چه‌كدارى بباته ده‌ره‌وه‌ى خاكى هه‌رێمى كوردستان.
-پارتى: پێویسته ڕێ له‌و كارانه‌ى په‌كه‌كه بگیرێ و زیاتر گه‌شه نه‌كه‌ن
-یه‌كێتى: په‌كه‌كه ژیانى له خه‌ڵك تێكداوه
-گۆڕان: په‌كه‌كه خێر و به‌ره‌كه‌تى بۆ كوردستان نییه
-كۆمه‌ڵ: هه‌نگاوى په‌كه‌كه بۆ دروستكردنى هێزى چه‌كدار، په‌ل ده‌كێشێ بۆ نائارامى
-توركمان: كارى چه‌كدارى له كوردستان له‌لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه ڕه‌ت ده‌كه‌ینه‌وه
وشه/ سه‌رخێڵ و هۆشیار