له یه‌كی تهمووز/یۆلیۆ عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق فه‌رمانێكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی ده‌ركرد، به گوێره‌ی فه‌رمانه‌كه‌یش سه‌رجه‌م هێزه‌كانی ناو حه‌شدی شه‌عبی ده‌خرێنه ناو هێزه فه‌رمییه‌كانی عێراقه‌وه و هێزێك به ناوی حه‌شدی شه‌عبی نامێنێت، مۆڵه‌تی كۆتایی ئه‌و مانگه‌یشی به هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی دا، پێگه‌ی "
The Trumpet"ی ئه‌مه‌ریكیش دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه ئه‌و بڕیاره‌ی عه‌بدولمه‌هدی به واتای تێكه‌ڵكردنی میلیشیا "تیرۆریسته‌كانی" سه‌ر به ئێران دێ له‌گه‌ڵ سوپای عێراق كه ئه‌مه‌ریكا به دووباره ڕێكخستنه‌وه و مه‌شق پێكردنی پاره‌یه‌كی زۆری خه‌رج كرد.
له ڕاپۆرته‌كه‌ی ئه‌و پێگه ئه‌مه‌ریكییه هاتووه، كه تێكه‌ڵكردنی ته‌واوی گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و كاركردنیان وه‌ك به‌شێك له ناو هێزه جیا جیاكانی عێراق و وه‌رگرتنی مووچه و ئیمتیاز له حكوومه‌تی عێراق و كاركردنیان بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران مه‌ترسیدارترین كاره بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی عێراق و ئه‌مه‌ریكایش به تایبه‌تی، چونكه به‌مشێوه‌یه میلیشیاكان ده‌چنه ژێر ماسكی سوپای عێراق و دژایه‌تی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئێسته ڕوون و دیارن و به‌شێكیشیان له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه خراونه‌ته لیستی تیرۆره‌وه.
هۆیه‌كی ده‌ركردنی ئه‌و بڕیاره بۆ ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه سه‌ركرده‌كانی حه‌شدی شه‌عبی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر شه‌ڕی داعش ده‌قۆزنه‌وه و له هه‌ڵبژاردن و گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان به‌كاری ده‌هێنن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی عێراق ڕووی دا و لیستی فه‌تح كه به لیستی حه‌شدی شه‌عبی ناوده‌برا، توانی ڕیزبه‌ندی دووه‌م لیستی براوه‌ی هه‌ڵبژاردن بگرێ و 47 كورسی په‌رله‌مان به‌ده‌ست بهێنێت.
ڕه‌نگه ئه‌وه دیوه باشه‌كه‌ی ئه‌و بڕیاره بێ و بۆ لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق جێی دڵخۆشی بێت، به‌ڵام مه‌ترسی و دیوه خراپه‌كه‌ی ئه‌و بڕیاره ئه‌وه‌یه كه ئیتر میلیشیاكان به ناوی سوپاوه سته‌م له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و كرده‌ی ڕفاندن و كوشتن و لێدان له به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌مه‌ریكا ده‌كه‌نه ئامانج، ئه‌و سوپایه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا دوای ئه‌وه‌ی له 2014 تووشی هه‌ره‌س بوو، جارێكی تر له ڕێی ڕاهێنه‌رانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی توانا و هه‌وڵ و پاره‌یه‌كی زۆری خسته‌گه‌ڕ، تا سه‌ر له نوێ بكه‌وێته‌وه سه‌ر پێ و بتوانێ پارێزگای له ناوچه‌كانی عێراق بكات.
میلیشیاكان به ڕوونی به‌رنامه‌ی سیاسی و ئامانجه‌كانی خۆیان له سیسته‌می سیاسی عێراق ڕاگه‌یاندووه، ده‌بوو ئه‌مانه قه‌ده‌غه بكرێن و هه‌ڵبوه‌شێنرێنه‌وه، چونكه به گوێره‌ی یاسا و ده‌ستووری عێراق، هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق به هه‌موو شێوه‌یه‌ك لێیان قه‌ده‌غه‌كراوه كه ده‌ست له كاروباری سیاسی وه‌ربده‌ن، به‌ڵام زۆرێك له گرووپه میلیشیاكانی سه‌ر به ئێران، ئامانجیان دروستكردنی سوپای پاسدارانی عێراق و دروستكردنی سیسته‌مێكی ئیسلامی هاوشێوه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێرانه بۆ حوكمكردنی عێراق.
تێكه‌ڵكردنی حزبوڵا به سوپای عێراق و چه‌ند میلیشیایه‌كی تر كه له لیستی تیرۆری ئه‌مه‌ریكان و تۆمه‌تباران به ئه‌نجامدانی 14 هێرش بۆ سه‌ر بۆڕی نه‌وتی كۆمپانیای ئارامكۆ له سعوودیه و چه‌ندان تاوانی دژ به مرۆڤایه‌تی به‌رانبه‌ر به سوننه‌كان و مانه‌وه‌ی ئه‌بو مه‌هدی موهه‌ندیس كه سه‌رۆكی حزبوڵای عێراقه له هه‌ڕه‌می هێزه چه‌كداره‌كانی عێراق، كه پێوه‌ندی تۆكمه‌ی له‌گه‌ڵ ئێران هه‌یه و یه‌كێكه له فه‌رمانده‌كانی فه‌یله‌قی قودسی سوپای پاسداران، جێكردنه‌وه‌ی به فه‌رمی له وه‌زاره‌تی به‌رگری و هێزه‌كانی عێراق، ڕه‌نگه گه‌وره‌ترین گورز بێ له خودی عێراق خۆی و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا به تایبه‌تی.
سوپای عێراق سه‌ره‌ڕای خه‌رجكردنی پاره‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكاوه بۆ ڕێكخستنه‌وه‌ی و ڕه‌وانه‌كردنی ژماره‌یه‌كی زۆری ڕاهێنه‌ری ئه‌مه‌ریكی بۆ مه‌شقپێكردنیان، كه‌چی تا ئێسته‌یش گه‌وره جه‌نه‌راڵه‌كانی سوپا له‌سه‌ر بنه‌مای لایه‌نداری سیاسی داده‌نرێن و نه‌توانراوه سوپایه‌كی بێلایه‌ن و پیشه‌یی و پێشكه‌وتوو دروست بكرێته‌وه، چوونی میلیشیاكانیش بۆ ڕیزی ئه‌و سوپایه، به ته‌واوی ناوی سوپا به‌و مانایه‌ی له زانستی سه‌ربازی هاتووه، له‌و هێزانه‌ی عێراق ده‌كاته‌وه، هاوكات ده‌بێته هۆكارێك بۆ كۆمه‌ڵكوژكردنی كورد و سوننه و كریستیانه‌كان و پێكهاته‌كانی تر هه‌ركات دژی به‌غدا و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی تاران بیر بكه‌نه‌وه.
مایكل بریجنت پسپۆری كاروباری عێراق له په‌یمانگای هێدسۆن له‌وباره‌وه گوتی، حكوومه‌تی به‌غدا ناتوانێ و میلیشیاكانیش ئه‌و كاره ناكه‌ن، به‌ڵكوو به ته‌واوی سه‌ربه‌خۆ ده‌یانه‌وێ بمێننه‌وه و ڕاسته‌وخۆ فه‌رمان له ئێران وه‌رده‌گرن و ده‌وڵه‌تیان له ناو عێراق دروست كردووه و بێ ئاگاداری حكوومه‌ت و دامه‌زراوه‌كان هه‌ڵمه‌ت و كرده ئه‌نجام ده‌ده‌ن و هیچ لێكۆڵینه‌وه و لێپێچینهوهیهكیشیان له‌گه‌ڵ ناكرێ، ئه‌وان له‌سه‌رووی یاساوه‌ن.
به شێوازێكی ڕوونتر به هاتنی میلیشیاكان بۆ ڕیزی سوپا، ئه‌و سوپایه‌ی كه ئه‌مه‌ریكا خۆی پێوه ماندوو كرد تا بیناتی بنێته‌وه، سه‌ركردایه‌تی و بیركردنه‌وه‌ی به ته‌واوی بۆ به‌رژه‌وه‌ندی ئێران ده‌گۆڕێ، به‌وشێوه‌یه ده‌بێته سوپایه‌ك به مه‌شق و ڕاهێنان و چه‌كی ئه‌مه‌ریكی پێشكه‌وتوو، به‌ڵام به كاركردن بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران.