ئه‌میندارییه‌تی گشتی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق به فه‌رمانی ژماره 28ی ساڵی 2019 بڕیاری به‌سه‌ر چه‌ند كه‌سایه‌تی و كۆمپانیایه‌ك سه‌پاند و سه‌رجه‌میانی خسته لیستی ڕه‌ش و پاره‌كانیانی بلۆك كردن، ئه‌مه‌یش له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ی بانكی ناوه‌ندی عێراق و نووسینگه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستان هه‌نگاوی بۆ گیرایه‌به‌ر.
له نووسراوه‌كه‌ی ئه‌مینداریه‌تی گشتیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق هاتووه، به پشت به‌ستن به نووسراوی نووسینگه‌ی ڕیشه‌كێشكردنی سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستان و نووسراوی نووسینگه‌ی چاودێری و به پشت به‌ستن به حوكمه‌كانی یاسای سپیكردنه‌وه‌ی پاره و پاره‌داركردنی تیرۆریستان ژماره 39ی ساڵی 2015، بڕیارماندا ئه‌وانه‌ی له خواره‌وه ئاماژه‌یان بۆ ده‌كرێت، بخرێنه لیستی ڕه‌شه‌وه و سه‌رجه‌م پاره گوێزراو و نهگوێزراوهكانیان سڕ بكرێت.
بڕیاره‌كه له 17ی حوزه‌یران/یۆنیۆ خراوه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه و له‌م خاڵانه‌ی خواره‌وه پێك دێت.
یه‌كه‌م: سڕكردنی سامانی گوێزراوه و نه‌گوێزراوه و سه‌رچاوه ئابوورییه‌كانی قه‌واره و كۆمپانیا و كه‌سایه‌تییه‌كان كه له‌و ناوانه‌ی خواره‌وه پێكهاتوون.
1.كۆمپانیای ئه‌ڕز جه‌دید بۆ كڕین و فرۆشتنی دراوی بیانی.
2.مشتاق تاڵب زوغێر ئه‌لراوی.
3.عومه‌ر تاڵب زوغێر ئه‌لراوی.
4.وه‌لید تاڵب زوغێر ئه‌لراوی.
5.موهه‌نده موشتاق تاڵب زوغێر ئه‌لراوی.
6.محه‌مه‌د عه‌بدولقادر متنی عه‌ساف ئه‌لراوی.
7.حهیلیمه ئدان عه‌لی.
له خاڵی دووه‌می بڕیاره‌كه هاتووه، كه ئه‌و ناوانه ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م وه‌زاره‌ت و ده‌زگا پێوه‌نداره‌كانی عێراق ده‌كرێ، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێوشوێنیان له دژی بگیرێته‌به‌ر.