بە وێنە.. پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی یەكەمین قایمقامی شەهیدی مێڕگەسوور لادرا

:: PM:07:06:11/01/2017 ‌
ئەمرۆ چوارشەم لە شارۆكەی مێرگەسووری سەر بە پارێزگەی هەولێر، پەردە لەسەر مۆنۆمێنتی شەهید عوسمان پیرانی یەكەمین قایمقامی شارۆكەی مێڕگەسوور لادرا.

شەهید عوسمان لە 11-1-2014  میحوەری گوێڕ شەهید كراوە و بەشداری لە هەموو ئەو شەرانە كردووە كە لەو میحوەر لە دژی داعش كراون و فەرماندەیەكی باڵای بیشمەركە بوو لەو ناوچەیە، هەروەها یەكەم قایمقامی شارۆكەی مێرگەسوور بوو.

شایەنی باسە لە رێورەسمەكەدا بێجگە لە كەسوكاری شەهید، بەرپرس و خەڵكێكی زۆری ناوچەكە ئامادە بوون. 

نەوزاد هلوری



وشە - مه‌حموود ئیسماعیل