گەورە سەرمایەدارێكی ئەمەریكایی سەردانی هەولێر دەكات

:: PM:07:07:11/01/2017 ‌
بەمەبەستی ئەنجامدانی كۆمەڵە كارێكی تری خێرخوازی فرانكلین بیلیگراهام سەرۆكی رێكخراوی (سەمیریتان پێرس)، خاوەنی گەورەترین ڕێكخراوی خێرخوازی گەیتە شاری هەولێر، چەندین پرۆژەی خێرخوازی لە هەرێمی كوردستان بەبڕی زیاتر لە  15ملیۆن دۆلار ئەنجام داوە.

ئەمڕۆ چوارشەم فرانكلین بیلیگراهام سەرمایەدار و خێرخوازی جیهانی و كەسایەتی بەناوبانگی ئەمریكا و سەرۆكی رێكخراوی (سەمیریتان پێرس) گەیشتە شاری هەولێر.

بیلیگراهام خاوەن گەورەترین رێكخراوی خێرخوازییە لە جیهاندا بەناوی "سەمیریتان پێرس" ئەم خێرخوازە یەكێكە لە دۆستەكانی گەلی كورد و لە ساڵی 2007وە چەندین پڕۆژەی خێرخوازی لە هەرێمی كوردستان بەبڕی زیاتر لە 15 ملیۆن دۆلار ئەنجام داوە و ئەمە جاری دووەمە لە 3 ساڵی رابردوودا كە سەردانی هەرێمی كوردستان دەكات.

لە گەشتی ئەمجارەی ئەو سەرمایەدارە بەنیازی خستەڕووی سەرمایەكەیەتی بۆ یارمەتیدانی ئاوارەكان و خەڵكی هەرێمی كوردستان، ڕێكخراوەكەی بیلیگراهام كارەكانی لە بواری دابینكردنی پێداویستی بە ئاوارەكان،  وەك خۆراك و جلوبەرگ و پێداویستی وەرزی تایبەتە.

لە دوایین كۆبوونەوەی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕێكەوتی 16 كانوونی یەكەمی 2016 ڕاگەیەندرا، ئێستە هەرێمی كوردستان زیاتر لە دوو ملیۆن ئاوارە لە خۆ دەگرێت كە پێك هاتوون لە ئاوارەكانی خۆرئاوای كوردستان و ئاوارەكانی عێراق لەب ەشی زۆری پارێزگاكان كە بەهۆی شەڕی داعش و خراپی دۆخی تەناهی لە هەرێمی كوردستان دەژین.


وشە - رامیار جەواد