ئه‌وه‌ی دزیه‌كه‌ی له‌ كارداشیان كرد كه‌سێكی نزیكی خۆی بوو

به‌ر له‌ سێ مانگ، له‌ شاری پاریسی وڵاتی فڕه‌نسا دزیه‌كی گه‌وره‌ له‌ كیم كارداشیانی ئه‌ستێره‌ی ناوداری ئه‌مریكی كرا كاتێك كه‌ بۆ هه‌فته‌ی مۆده‌ی پاریس له‌ وڵاته‌ بوو، له‌ كاتژمێر سێی شه‌ودا به‌ چه‌كه‌وه‌ هێرشی كرایه‌ سه‌ر له‌ شوێنی پشوودانی له‌ یه‌كێك له‌ ئوتێله‌كان.

پۆلیسی فڕه‌نسی رۆژی 9ی ئه‌م مانگه‌ 16 كه‌سی به‌ تۆمه‌تی دزی كردن له‌ كیم كارداشیان ده‌ستگیر كرد و ئه‌وه‌شیان ئاشكرا كردوه‌ له‌ به‌هۆی ئه‌و كه‌ل و په‌لانه‌ی له‌ شوێنی دزیه‌كه‌ ده‌ستیان لێداوه‌ و تاقیكردنه‌وه‌ی DNI بۆ كراوه‌، ده‌ركه‌وتووه‌ ئه‌و 16 كه‌سه‌ باندی دزی كردنه‌كه‌ی كیم كارداشیانن و ته‌مه‌نیان له‌ نێوان 50 بۆ 72 سالی دایه‌.

پۆلیسی پاریس ئه‌وه‌شی ئاشكرا كردوه‌ كه‌ بانده‌كه‌ پێشتریش كاری له‌و شێوه‌یه‌یان ئه‌نجام داوه‌ و له‌ نێوان ئه‌و 16 كه‌سه‌ش ئافره‌تێك هه‌یه‌ و به‌ر له‌ دزی كردنه‌كه‌ په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ كیم كارداشیان كردوه‌.

ئه‌مڕۆ چوارشه‌مه‌ پۆلیسی فڕه‌نسا په‌یامێكی نوێی راگه‌یاند له‌ باره‌ی دزیه‌كه‌ له‌ كارداشیان و ئاشكرای كرد، له‌ نێو ئه‌و 16 كه‌سه‌ گیراوه‌دا ئه‌و شوفێره‌ش گیراوه‌ كه‌ له‌ پاریس كیم كارداشیانی گواستۆته‌وه‌ و شوفێری ئه‌و بووه‌.

به‌ پێی گوته‌ی پۆلیسی فڕه‌نسی، شوفێره‌كه‌ هه‌واڵه‌كانی تایبه‌ت به‌ كارداشیانی له‌ ژووره‌ تایبه‌تیه‌كه‌وه‌ بۆ دزه‌كان گواستۆته‌وه‌ و ئاسانكاری بۆ كردون بۆ ئه‌وه‌ی دزیه‌كه‌ بكه‌ن.

له‌ هه‌فته‌ی مۆده‌ی پاریس كه‌ كارداشیان تیایدا ئاماده‌ بوو، رۆژێك به‌ر له‌ دزینه‌كه‌، كارداشیان وێنه‌ی خشله‌ به‌ نرخه‌كانی له‌ سۆشیال میدیا بڵاو كردبووه‌وه‌، ئه‌وه‌ش بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌ی دزه‌كان پێی بزانن و دزیه‌كه‌ی لێ بكه‌ن.


سه‌رچاوه: ‌ acunn



وشە - عه‌لی سدیق


PM:07:30:11/01/2017




ئه‌م بابه‌ته 2241 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌