منداڵێكی چوار ساڵانه‌ی به‌ده‌سته‌وه بوو و به جلوبه‌رگێكی ڕه‌ش و ڕووخساری كه‌مێك شڵه‌ژاو، وه‌ك ئه‌و گه‌شتیارانه‌ی ڕێی سه‌فه‌ریان لێ تێكده‌چێت و ده‌كه‌ونه ناوچه‌یه‌ك هه‌موو شتێك پێیان نامۆ ده‌بێت، سه‌ردانی ده‌رمانخانه‌ی كرد بۆ ئه‌وه‌ی مامۆگراف وه‌ربگرێت!، پاشان ڕه‌وانه‌ی به‌شی تیشك و سۆنار كرا بۆ ئه‌وه‌ی هه‌م زانیاری پێ بدرێت، هه‌میش (وێنه‌ی تیشكی مه‌مك)ی بۆ بگیرێت پێی بگوترێت مامۆگراف تیشكه نه‌ك ده‌رمان.
ئامینه ژنێكی ته‌مه‌ن ٤٧ ساڵه و ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه به‌ڕێكه‌وت زانیویه‌تی گرێیه‌ك له ناو مه‌مكیدایه، هه‌رچه‌نده ئه‌و كاته‌ی به هه‌بوونی گرێكه ده‌زانێت، گرنگی پێ نادات و سه‌ردانی پزیشك ناكات، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی ئازار ته‌وژمی بۆ دێنێت و ده‌كه‌وێته نه‌خۆشخانه، بڕیاری ئه‌وه ده‌دات به‌دوای چاره‌سه‌ر بگه‌ڕێت، ئه‌و له‌ڕێی "وشه"ه‌وه هۆشیاری به ژنان ده‌دات و ده‌ڵێت، "وه‌ك من به نه‌زانی ژیانتان و ته‌ندروستیتان پشتگوێ مه‌خه‌ن".
به‌رێكه‌وت زانیم گرێم هه‌یه، یاریم له‌گه‌ڵ منداڵه‌كه‌م ده‌كرد و بۆكسێكی له سنگم دا زۆر ئازاری هه‌بوو، دوای ماوه‌یه‌كی زۆر ئێشه‌كه به‌رده‌وام بوو، ئه‌وكات زانیم شتێكی ڕه‌ق له‌ناویدایه، سه‌ره‌تا نه‌مزانی گرێیه و وامزانی به‌هۆی بۆكسه‌كه‌وه بوو، به‌ڵام بۆ چه‌ند مانگێك به‌رده‌وام بوو، پاشان زانیم گرێیه، به‌دوایدا نه‌چووم و گرنگیم پێ نه‌دا، تا ئه‌و كاته‌ی شه‌وێك له‌رزوتام گرت و بردیانمه نه‌خۆشخانه، ئه‌وكات بڕیاری نه‌شته‌رگه‌ری و ده‌رهێنانی گرێكه‌م درا.
ئامینه ڕازی نابێت گرێكه‌ی ده‌ربهێنرێت و ده‌ڵێ چاره‌سه‌ری ناوێت، دوای مانگێك مێرده‌كه‌ی پێی ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر خۆت چاره‌سه‌ر نه‌كه‌ی، ژنت به‌سه‌ر ده‌هێنم، بۆیه ڕازی ده‌بێت بچێته لای پزیشك، دوای چه‌ند پشكنینێك پزیشك پێی ده‌ڵێت تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بووی و ده‌بێت مامۆگرافی بگریت بۆ دڵنیایی و ده‌ستكردن به چۆنیه‌تیی چاره‌سه‌ر، به‌ڵام ئامینه هیچ زانیارییه‌كی له‌سه‌ر مامۆگرافی نییه و وا ده‌زانێ ده‌رمانه و ده‌بێ وه‌ریبگرێت، چونكه ئه‌و هه‌رگیز گرنگی به ته‌ندروستی مه‌مكی نه‌داوه، بۆیه ئێسته بارودۆخه‌كه‌ی خراپه .
شۆخان ئه‌حمه‌د به‌رزنجی پزیشكی پسپۆڕی تیشك و سۆنار، له رێی "وشه"ه‌وه باسی وێنه‌ی تیشكی مه‌مك مامۆگراف ده‌كات و ده‌ڵێت، ده‌بێ هه‌موو ژنێك زانیاری ته‌واوی له‌باره‌یه‌وه هه‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی بتوانێ چاودێری هه‌ستیارترین ئه‌ندامی جه‌سته‌ی بكات و خۆی له ئازاره قووڵه‌كانی نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كه ئاگادار بكاته‌وه.
مامۆگراف، واته وێنه‌ی تیشكی مه‌مك جۆرێكه له تیشك بۆ پشكنینی مه‌مك به‌كار ده‌هێنرێت، ژه‌مێكی بچووكی تیشك به‌ر مه‌مكه‌كه ده‌كه‌وێت كه هیچ مه‌ترسییه‌كی نییه، بۆ دیاریكردنی هه‌بوونی گرێی مه‌مك و جۆری نه‌خۆشی و گرێی مه‌مكه‌كه.
كه‌ی مامۆگرافی پێویسته؟
به‌پێی ڕێنوێنییه‌كانی په‌یمانگه‌ی شێرپه‌نجه‌ی نه‌ته‌وه‌یی ڕێنوێنی بۆ وێنه‌ی تیشكی مه‌مك :
-ژنی مه‌ترسی بڵند، ئه‌و كه‌سانه ده‌گرێته‌وه كه خۆیان یان كه‌سێك له خێزانیان تووشی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك بوون، ده‌بێت له خوارووی 40 ساڵ ده‌ست پێ بكات.
ژنی مه‌ترسی تێكراو، واته پشكنین یان كه‌شفی تێكڕا بۆ ژنانی ته‌مه‌ن 40 ساڵ بۆ 49 ساڵ كه ده‌بێت هه‌ر دوو ساڵ جارێك ئه‌م تیشكه بگرن، پێی ده‌گوترێ پشكنینی پێشوه‌خته.
-ژنی مه‌ترسی خوارووی 50 بۆ 57 ساڵ، هه‌موو ساڵێك ده‌بێت جارێك ئه‌م تیشكه بگرن.
پزیشكان له چ كاتێكدا داوای گرتنی مامۆگراف ده‌كه‌ن:
-له كاتی دروستبوونی گرێ.
-بۆ دڵنیابوونه‌وه واتا پشكنینی پێشوه‌خته.
-كاتی گۆڕان له پێست و شكڵ و ڕه‌نگی مه‌مك دروست ده‌بێت، گرێی بچووك ئه‌گه‌ری شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك ده‌ربچێت، ئه‌وا هه‌ڵبژارده‌ی چاره‌سه‌ری زیاتره.
ئاماده‌كردن بۆ مامۆگراف:
-كاتێك ژنێك ده‌یه‌وێ تیشكی مامۆگراف بگرێت، باشتره هیج بۆنێك به‌كار نه‌هێنیت، ئه‌مه له‌به‌ر شێواندنی وێنه تیشكییه‌كه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی به ڕوونی ده‌ربچێت.
-ژنانی دووگیان یان ئه‌وانه‌ی شیر ده‌ده‌ن، باشتره ئه‌م پشكنینه ئه‌نجام نه‌ده‌ن ئه‌گه‌ر زۆر ناچار نه‌بن.
له مامۆگرافدا چی ده‌رده‌كه‌وێت؟:
گرێ یان كیس ده‌بینرێت، بۆ ته‌واوكردنی وێنه‌كه پێویستیمان به سۆنار ده‌بێت، واتا ده‌بێت دوای مامۆگرام سۆناریش بگیرێت، ده‌توانین به مامۆگرام گرێكه ئه‌گه‌ر نیو سانتیمه‌تر بێت بیبین، هه‌روه‌ها دوو ساڵ پێش به‌ده‌ركه‌وتنی گرێكه ده‌توانرێ گۆڕانكاری بیبینرێت كه له مه‌مكه‌كه‌دا ڕوو ده‌دات له ڕێی مامۆگرام.
زیانی ڕێژه‌ی تیشكی مامۆگرام زۆر كه‌مه، واتا سوودی زۆر زیاتری هه‌یه له زیانه‌كه‌ی، بۆیه پێویسته ژنان پێشتر ئه‌و تیشكه بگرن و دڵنیایی خۆیان له ته‌ندروستی خۆیان وه‌ربگرن، هه‌روه‌ها پێویسته به‌هه‌موو جۆرێك پشكنینی پێشوه‌ختی خۆیان بكه‌ن و به دوای زانیاری نوێ بگه‌ڕێن بۆ ئه‌وه‌ی وه‌ك ئامینه تیشكی مامۆگرافی به ده‌رمان تێنه‌گه‌ن.
ئه‌وانه‌ی واده‌زانن گرتنی ئه‌و تیشكه زیانی هه‌یه، ده‌بێت له‌وه دڵنیا ببنه‌وه كه سووده‌كانی سه‌دان هێنده‌ی ئه‌و تیشكه كه‌مه‌یه كه به‌رت ده‌كه‌وێت، بۆیه من وه‌ك پزیشكێك هۆشیاری ده‌ده‌م به‌وه‌ی كه گرتنی تیشكی مه‌مك بكرێت به ڕۆتین، له زانستی پزیشكیدا ده‌گوترێت 35%ی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك كه‌م ده‌كاته‌وه له‌و ژنانه‌ی هه‌ست به هیچ ناكه‌ن، به‌ڵام بۆ دڵنیایی ئه‌و پشكنینه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها سوود و توانای بۆ ئاشكراكردنی شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك، ده‌توانێ ٨٥-٩٠ ٪ سوودی لێ وه‌ربگیرێت.