ئەندرێ، پیاوێكی پیری تەمەن 82 ساڵی دانیشتووی وڵاتی بیلارووسە، بەڵام خۆی نەداوەتە دەست باری هەڵكشانی تەمەنی و هێشتا وەك گەنجێك رەفتار دەكات.
ئەو ئارەزووی لە یاریی راكردنە، دەشتوانێت لە ماوەی سەعاتێكدا نزیكەی 10 كیلۆمەتر ببڕێت و لە ئێستەشدا بە هۆی بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆییەكانی لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكاندا، بە شێوەیەكی بەرچاو بەناوبانگ بووە.
سەرچاوە: سپوتنیك