كۆمپانیای به‌ناوبانگی چیكی شكۆده له پێشانگاكانی ئۆتۆمبێل یه‌كێك له ناوازه‌ترین جۆری ئۆتۆمبێله‌كانی نمایش كرد كه دیزاینه‌كه‌ی زۆر سه‌رنجڕاكێشه.
ماڵپه‌ڕی "
caricos" بابه‌تێكی بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر نوێترین ئۆتۆمبێلی شكۆده و ئاماژه‌ی پێ داوه، ئه‌مرۆ له پێشانگا تایبه‌ته‌كانی ئۆتۆمبێل كۆمپانیای شكۆده نوێترین به‌رهه‌می بڵاو كرده‌وه له جۆری "Skoda Superb".
كۆمپانیاكه ئه‌وه‌یش ڕوونكردووه‌ته‌وه كه ئه‌م به‌رهه‌مه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه دروست كردووه، هه‌روه‌ها جیاواز له مۆدێله‌كانی پێشووتری كۆمپانیاكه قه‌باره‌ی ئۆتۆمبێله‌كه‌ی زۆر گه‌وره‌تر كردووه له‌گه‌ڵ ناوه‌كه‌یشی زۆر فراوان كردووه، جگه له‌وه‌یش بزوێنه‌ره‌كه‌ی گه‌وره‌تر كردووه و هێزیشی زیاد كردووه، به‌ڵام سه‌باره‌ت به نرخه‌كه‌ی هیچ نه‌گوتراوه، چونكه ساڵی داهاتوو ده‌خرێته بازاڕه‌وه.
شكۆدا ئۆتۆ یه‌كێكه له كۆمپانیاكانی بواری به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل، شكۆده كۆمپانیایه‌كی چیكییه و له ساڵی 1895 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "لۆوران و كلیمێنت"ه‌وه، ئه‌م كۆمپانیایه ئۆتۆمبێله‌كانی به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ناوازه و پته‌و دروست كردووه كه قازانجی كۆمپانیاكه له ساڵی 2012 زیاتر له 10 ملیار یۆڕۆ بوو.