كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێم، پێنج بڕوانامه‌ی دكتۆرا و حه‌وت بڕوانامه‌ی ماسته‌ری تێدایه.
دوای ئه‌وه‌ی سیڤیی سه‌رۆك وه‌زیران و جێگره‌كه‌ی و ته‌واوی وه‌زیره‌كان گه‌یشته ده‌ستی په‌رله‌مانتارانی كوردستان، له میدیاكان بڵاو بووه‌وه و ده‌نگدانه‌وه‌ی جیاوازی دروست كرد، چونكه هه‌ندێك له سیڤییه‌كان خاوه‌نی بڕوانامه‌ی باڵا نین.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م (نۆی حوزه‌یران) ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی كوردستان، سیڤیی مه‌سروور بارزانی هه‌ڵبژێردراو بۆ پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكوومه‌ت و وه‌زیرانی كابینه‌ی نۆیه‌میان وه‌رگرت بۆ ئه‌وه‌ی تا سبه‌ی لێكۆڵینه‌وه بكه‌ن و له دانیشتنی په‌رله‌ماندا گفتوگۆ له‌سه‌ر هه‌ره‌یه‌كه‌یان بكرێ، پێش ئه‌وه‌ی متمانه‌یان پێ بدرێ.
بڕیاره سه‌عات 11ی پێشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی چوارشه‌م، له دانیشتنێكدا كه هێمن هه‌ورامی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، كۆبوونه‌وه بۆ گفتوگۆكردن له‌سه‌ر به‌رنامه و كاندیدانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بكرێ و پاشان متمانه به كابینه‌كه له ڕێی ده‌نگدانه‌وه بكرێت. ئه‌و سیڤییانه‌ی كه‌وتووه‌ته لای په‌رله‌مانتاران، له ڕێی میدیاكانه‌وه گه‌یشتووه‌ته ناو خه‌ڵكی و له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له‌سه‌ر بڕوانامه‌كانیان گفتوگۆی جیاواز كرا‌و.
"وشه" وه‌ك یه‌كه‌م ده‌زگه‌ی میدیایی، به‌راورد له‌سه‌ر ئاستی بڕوانامه‌كانیان به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه ده‌كات:
بڕوانامه‌ی دكتۆرا: 5
بڕوانامه‌ی ماسته‌ر: 7
بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆس: 9
بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی: 2
له‌و لیسته‌دا، بڕوانامه‌كانی پارتی دیموكراتی كوردستان بریتین له دوو دكتۆرا، چوار ماسته‌ر و دوو به‌كالۆریۆس و به‌رزترین پله‌كان له‌ڕووی خوێندنه‌وه، به‌ر پارتی ده‌كه‌وێ. ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه، لایه‌نه‌كانی ئۆپۆزیسیۆن له ساڵانی ڕابردوودا ڕه‌خنه‌یان له‌و حیزبه ده‌گرت، به‌وه‌ی كه‌سانی خوێنده‌وار ناخاته شوێنی گونجاوه‌وه و ئه‌وانه‌ی هه‌ڵیان ده‌بژێرێ، نه‌خوێنده‌وارن.
یه‌كێی نیشتمانیی كوردستان بریتین له دوو دكتۆرا، یه‌ك ماسته‌ر، سێ به‌كالۆریۆس و وه‌زیری ڕۆشنبیریش كه له لیستی یه‌كێتییه، بڕوانامه‌ی ناوه‌ندی هه‌یه.
سه‌رجه‌م وه‌زیره‌كانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بڕوانامه‌ی به‌كالۆریۆسیان هه‌یه. وێڕای ئه‌ویه ئه‌و حیزبه پێشتر هه‌میشه بانگه‌شه‌ی تهكنۆقراتی ده‌كرد به‌و مانایه‌ی ده‌بێ كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه‌ی باڵا پۆستیان له حكوومه‌ت پێ بدرێ.
ئه‌مانه‌ش كۆی كاندیده‌كانن به‌پێی بڕوانامه و حزبه‌كانیان:
مه‌سروور بارزانی: ماسته‌ر، پارتی
قوباد تاڵه‌بانی، به‌كالۆریۆس، یه‌كێتی
ڕێبه‌ر ئه‌حمه‌د خالید، ماسته‌ر، پارتی
دارا ڕه‌شید مه‌حموود، دكتۆرا، یه‌كێتی
سامان حسێن به‌رزنجی، دكتۆرا، پارتی
ئاوات جه‌ناب نووری ساڵح، به‌كالۆریۆس، گۆڕان
ئانۆ جه‌وهه‌ر عه‌بدولمه‌سیح، ماسته‌ر، مه‌سیحی
كه‌مال موسلیم سه‌عید، به‌كالۆریۆس، گۆڕان
بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، به‌كالۆریۆس، یه‌كێتی
عه‌بدوڵا مه‌حموود محه‌مه‌د، ناوه‌ندی، سۆشیالیست
محه‌مه‌د سه‌عید عه‌لی، ناوه‌ندی، یه‌كێتی
كوێستان محه‌مه‌د مه‌عرووف، به‌كالۆریۆس، گۆڕان
ئارام محه‌مه‌د قادر، دكتۆرا، یه‌كێتی
ساسان عوسمان عه‌ونی، ماسته‌ر، پارتی
ئالان حه‌مه‌سه‌عید ساڵح، ماسته‌ر، پارتی
شۆڕش ئیسماعیل عه‌بدوڵا، به‌كالۆریۆس، یه‌كێتی
كه‌مال محه‌مه‌د ساڵح، به‌كالۆریۆس، پارتی
خالید سه‌لام شوانی، ماسته‌ر، یه‌كێتی
ئایدن مه‌عرووف، ماسته‌ر، توركمان
فهرسهرت ئه‌حمه‌د عه‌بدوڵا، به‌كالۆریۆس، پارتی
ڤاڵا فه‌رید، دكتۆرا، پارتی
پشتیوان سادق، دكتۆرا، پارتی
دانا عه‌بدولكه‌ریم حه‌مه‌ساڵح، به‌كالۆریۆس، گۆڕان
به كۆی گشتی، ئه‌گه‌ر به‌راوردێكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێم له‌گه‌ڵ چه‌ند كابینه‌ی ڕابردوو بكرێت، ده‌بینین بڕوانامه‌ی دكتۆرا و ماسته‌ر زۆرترن، وێڕای ئه‌وه‌ی دوو كاندیدكراو بۆ دوو وه‌زاره‌ت، ته‌نیا بڕوانامه‌ی ناوه‌ندییان هه‌یه.
ئیسماعیل عه‌لی، توێژه‌ری سیاسی به "وشه"ی گوت، كابینه‌ی نۆی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕووی سیڤیی وه‌زیره‌كانه‌وه ئاستێكی سه‌روو مامناوه‌ند و ده‌توانین بڵێین باشی هه‌یه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌ری دروست ده‌كات و ئومێدی ئه‌وه ده‌به‌خشێ ورده ورده به‌ره‌و حكوومه‌تی دامه‌زراوه‌یی بڕۆین، چونكه هه‌تا كه‌سانی خاوه‌ن بڕوانامه نه‌چنه سه‌ر پۆسته باڵاكان، ئه‌و ئومێده دروست نابێ.
عەباس فەتاح ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەبارەی رێكارەكانی متمانەدان بە كابینەی نوێی حكوومەت له لێدوانێكی پێشتریدا به"وشە"ی راگەیاند، سبەی سەرۆكی راسپێدراو بۆ كابینەی نوێ لەگەڵ كاندیدەكانی لە پەرلەمانی كوردستان كارنامەی كابینەی نوێ ئاشكرا دەكات.
زیاتر گوتی ، دوای ئەوەی سەرۆكی راسپێدراو بۆ كابینەی نوێ سوێندی یاسایی خوارد، لەدوای ئەوەوە كاندیدەكانیش بەهەمان شێوە سوێندی یاسایی دەخۆن، دواتر لە لایەن ئەندامانی پەرلەمانەوە متمانەیان پێدەدرێت.
"دوای ئەوەی متمانەیان وەرگرت لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە، بەپێی یاسا راستەوخۆ بۆ سبەی دەتوانێت كۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجام بدات، ئەوەی هەیە هەندێك رۆتینیاتی هەیە وەك راستەكردنی پۆستی سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران بۆ سەرۆكی نوێ یان وەزارییەك بۆكەسە نوێیەكان كە ئەمش شتێكی ئاساییە" عەباس فەتاح وای گوت.
رۆژی دووشەم هەشتی تەمووز، مەسروور بارزانی راسپێردراو بۆ پێکهێنانی کابینەی نۆیەمی حکوومت سیڤی پێکهاتەی کابینەکەی رەوانەی پەرلەمانی کوردستان کرد و بڕیارە سبەی پەرلەمان متمانە بداتە کابینەی نۆیەمی حکوومەتی هەرێمی کوردستان.