وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومەتی هەرێمی كوردستان بڵاوی كردەوە كە ئەمڕۆ وەزیری دارایی و ئابووری دوایین كۆبوونەوەی لە وەزارەتەكە ئەنجامدا و دووپاتی كردووەتەوە كە هەنگاوی گەورە نەنراوە بۆ زیادكردنی داهات.
بەگوێرەی ڕاگەیەنراوێكی وەزارەتی دارایی و ئابووری، لەسەرەتای كۆبوونەوەكە، رێباز حەملان وەزیری دارایی و ئابووری پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی كرد وەك سەرۆك وەزیرانی كابینەی نۆیەمی حكوومەتی هەرێم و تەواوی ئەندامانی كابینەكە.
وەزیری دارایی ئابووری گوتی، كابینەی هەشتەم سەركەوتووبوو بەسەر ئەو ئاستەنگە گەورانەی كەوتە پێشی، بە تایبەت وەزارەتی دارایی و ئابووری هاوتەریب لەگەڵ هەنگاونان بۆ چارەسەرەكردنیان هەنگاوی گەورەی ناوە لە چاكسازیكردن لە وەزارەتەكە و زیاد كردنی داهات، ئەمەش بە ئەلیكترۆنیكردنی دەروازە و گومرك و باج و بانك دەستی پێ كردوەو بەردەوامیشە.
لە كۆبوونەوەكەدا باس لە هەنگاوەكانی چاكسازی كرا لە وەزارەت بەمەبەستی زیادكردنی داهات لە گومرك و باج كە بەڕێژەیەكی بەرچاو زیادی كردووە و پێویستە بە هەمان میكانیزم بەردەوام بن لە كابینەی داهاتوو.