كۆمپانیای بوشی ئه‌ڵمانیای خه‌ریكی كردنه‌وه‌ی كارگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی دروستكردنی ئامێره‌كانی چێشتلێنان له وڵاتی میسڕ، ئه‌م هه‌نگاوه‌یش به هاتنی یه‌كه‌م كۆمپانیای ئه‌وروپی داده‌نرێ بۆ ئه‌نجامدانی پرۆژه‌یه‌كی ستراتیجی له وڵاتێكی باكوری ئه‌فریقا.
پرۆژه‌كه له‌لایه‌ن كۆمپانی پی ئێس ئێچ ئه‌نجام ده‌درێ كه بریكاری سه‌ره‌كی و نوێنه‌ری كۆمپانیای بوشه له میسڕ و به ته‌واوی له‌لایه‌ن ئه‌ندازیار و شاره‌زا و پسپۆرانی به‌رهه‌مهێنانی ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان سه‌رپه‌رشتی كارگه‌كه ده‌كرێ و له ئه‌ڵمانیاوه ده‌هێنرێنه میسڕ.
لویس ئه‌لفارێز سه‌رۆكی جێبه‌جێكاری كۆمپانیاكه له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانی له قاهیره گوتی، كارگه‌كه‌مان له ناوچه‌ی عاشر من ڕه‌مه‌زان و له ڕۆژهه‌ڵاتی قاهیره دروست ده‌كه‌ین و ده‌مانه‌وێ قه‌باره‌ی وه‌به‌رهێنان و خستنه‌گه‌ڕی سه‌رمایه له میسڕ بگه‌یه‌نن به به‌رزترین ئاست، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش ئاماده‌یی خۆمان ده‌ربڕیوه تا به قورسایی زۆره‌وه له میسڕ ده‌ست به‌كار و پرۆژه بكه‌ین.
زیاتر گوتی، ئه‌مڕۆ به فه‌رمی مانه‌وه و ده‌ست پێكردنی ههمیشهیییمان له بازاڕی
میسڕ ڕا ده‌گه‌ینین، دوای ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی میسڕ شوێنی بۆ دابین كردین، ڕاسته‌وخۆ ده‌ست به دروستكردنی كارگه‌ی دروستكردنی ته‌باخی چێشت لێنان و ئامێره‌كانی تری ئه‌و بواره ده‌كه‌ین.