زانیاری نوێ‌ لەسەر شەڕی برا و ئامۆزاكان ئاشكرا دەبێت

:: AM:08:35:10/07/2019 ‌
قایمقامی چەمچەماڵ ئاشكرای دەكات دوای كوژرانی دوو برا لە شەڕێك، هێزێكی زۆر گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەكە تا كێشەكە زیاتر نەبێت.

ئەمڕۆ چوارشەم 10ـی تەمووز، ڕەمك ڕەمەزان قایمقامی چەمچەماڵ بە میدیاكانی ڕای گەیاند، ئێوارەی دوێنێ‌ لە گوندی هەزاركانی سەر بە شارەدێی سەنگاو لە نێوان دوو بنەماڵەدا كە ئامۆزای یەكترن لەسەر كێشەی زەویوزار دەمەقاڵە و شەڕ رووی داوە و تەقە كراوە، بەهۆی تەقەكردنەكەشەوە دوو كەس كوژراون.

زیاتر ڕوونی كردەوە، ئەو دوو كەسەی كوژراون برای یەكترن و ناویان "ت.ف.م" و "م.ف.م" و تەمەنیان لە نێوان 17 بۆ 35 ساڵاندایە.

باسە لەوەش كرد، ئێستە لە ناوچەكەداین و لەلایەن هێزەكانی پۆلیس و ئاسایشەوە دۆخەكە كۆنترۆڵ كراوە و لەگەڵ كەسایەتییەكانی ناوچەكەوە سەرقاڵی چارەسەری كێشەكەین تا گەورەتر نەبێت.

ئەو رووداوە لە كاتێكدایە پێشتر بەرپرسانی هێزە تەناهییەكان لە ڕابیردوو هۆشداریان دابوو لە زۆربوونی چەك لە دەست هاووڵاتییان كە هۆكاری سەرەكی زۆربوونی ڕووداوەكانی كوشتن و خۆكوشتنن لە هەرێمی كوردستان.



وشە - رامیار جەواد