وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئاشكراى كرد، ئاهه‌نگى تره‌مپ به بۆنه‌ى جه‌ژنى سه‌ربه‌خۆیى ملیۆنێك و 200 هه‌زار دۆلارى تێچووه، چونكه به‌هۆى ئه‌و ئاهه‌نگه‌وه كه‌لوپه‌لێكى سه‌ربازى زۆر بۆ واشنتن گوێزراونه‌ته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌م 10ى تهمووز، وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا ئه‌مڕۆ له راگه‌یاندراوێكدا تێچووى ئه‌و ئاهه‌نگه ئاشكرا ده‌كات، كه به بۆنه‌ى جه‌ژنى سه‌ربه‌خۆى له‌سه‌ر داواى تره‌مپ به‌ڕێوه چوو.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى بڵاو كراونه‌ته‌وه، له ئاهه‌نگه‌كه ملیۆنێك و 200 هه‌زار دۆلار خه‌رج كراوه، چونكه مانۆرێكى سه‌ربازى له واشنتن به‌ڕێوه چوو، بۆ ئه‌مه‌یش وه‌زاره‌تى به‌رگرى كه به پنتاگۆن ده‌ناسرێت، ده‌بوو كه‌لوپه‌لێكى زۆرى سه‌ربازى به‌ره‌و واشنتن بگوازێته‌وه.
ئاژانسى
رۆیته‌رز كه هه‌واڵه‌كه‌ى بڵاو كردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كردووه تره‌مپ بیرۆكه‌ى رازاندنه‌وه‌ى ئاهه‌نگه‌كه‌ى له رێوڕه‌سمێكى فڕه‌نسى وه‌رگرتووه.
هه‌ر رۆیته‌رز ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات تره‌مپ له ناو دوو ئۆتۆمبێلى زرێپۆش بووه، له ئاهه‌نگه‌كه‌یش باسى پاڵه‌وانێتى سوپاى كردووه، كه خۆى یه‌ك سه‌عات تێیدا خزمه‌تى نه‌كردووه و له جه‌نگى ڤێتنام به‌شدار نه‌بووه.
رۆژى چوارى ئه‌م مانگه له واشنتن ئاهه‌نگى جه‌ژنى سه‌ربه‌خۆى ئه‌مه‌ریكا به‌ڕێوه چوو.