شاندێكی سوێدی كه له پارێزگای ئه‌سوانی باشووری میسڕ كاریان ده‌كرد، 12 گۆڕیان له ناوچه شاخاوییه‌كانی ئه‌و دةظةرة دۆزییه‌وه، كه بۆ 3500 ساڵ پێش ئێسته ده‌گه‌ڕێته‌وه.
وه‌زاره‌تی شويَنةواري میسڕی، له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، ئه‌و شانده بیانییه، ئه‌و گۆڕانه له لایه‌ن نوێنه‌رانی زانكۆی لیندی سوێدییه‌وه دۆزراونه‌ته‌وه، پاشماوه‌ی ئێسكه په‌یكه‌ری فیرعه‌ونه‌كان و ئاژه‌ڵانیشی تێدا به‌دی كراوه، كه بۆ سه‌رده‌می شا تهحتهمیسی سێیه‌م و ئهمنحتهبی دووه‌م ده‌گه‌ڕێته‌وه، ئه‌و گۆڕانه له ژوورێك یان دوو ژوور پێك دێت.
له لێكۆڵینه‌وه‌كاندا ئاستي پێشكه‌وتنی زانستی پزیشكی و چاودێری ته‌ندروستیی ئه‌و ماوه‌یه‌ی مێژووی میسڕ ئاشكرا كردووه.
له نێو به‌شێكی ئه‌و گۆڕانه‌دا، به‌شه‌كانی تابووتی به‌ردین و گۆزه و پارچه كهتانیش دۆزراوه‌ته‌وه، وێرای ژماره‌یه‌ك چاوه‌زار و خاڵخاڵۆكه‌ی ڕه‌ش.
ئه‌و شانده سوێدییه، به سه‌رۆكایه‌تی ماریا نیلسۆن و جۆن ۆرد له ساڵی 2012ه‌وه له‌و ناوچه‌یه‌دان، پێشتریش هه‌مان شاند چه‌ند شوێنێكی ئاسه‌وارییان دۆزیبووه‌وه، وێرای ژماره‌یه‌ك شوێنی تایبه‌ت بۆ په‌روه‌رده‌كردنی ئاژه‌ڵان.
ئاژانسی "رۆیته‌رز" له زاری نیلسۆنهوه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه شانده‌كه لێكۆڵینه‌وه و لێتوێژینه‌وه‌ی پێویست ده‌كه‌ن، بۆ زانینی زیاتر له‌سه‌ر ئه‌ركی ئه‌و گۆڕانه.