پێش 7 ساڵ پێشبینی جەڵتەی دڵ دەكات

:: PM:10:47:11/01/2017 ‌

زانایان و لێكۆڵەرانی بواری پزیشكی لە زانكۆی زیوریخی سویسری گەیشتنە جۆرێكی پشكنینی خوێن كە پێش 7 ساڵ لە تووشبوون بە جەڵتەی دڵ، پێشبینی ئەو پێشهاتە دەكات.

ئەو پشكنینە تێچووەكەی 40 جونەیهی ئیستەرلینی (50 دۆلارە)، بەڵام دەتوانێت بەر لە 7 ساڵ پێش ڕوودانی، پێشبینی نۆرەی دڵ و جەڵتە بكات، ئەوەیش وا دەكات ڕێوشوێنی پێویست بۆ ئەو مەبەستە و پارێزگاری بۆ رێگری لێكردنی بگیرێتە بەر، واتە ئەو پشكنینە دەبێتە ڕێنوێنیكارێكی زۆر باش، بۆ ئەوانەی ئەگەری تووشبوونیان بەو نەخۆشییە هەیە.

رۆژنامەی "دەیلی میڕەڕ" بڵاوی كردووەتەوە كە ئەو پشكنینە سادەیە و دەكرێ لە بەشەكانی فریاكەوتنی نەخۆشخانەكان ئەنجام بدرێ، پڕۆفیسۆر تۆماس لۆسكەر سەرتیمی لێكۆڵینەوە پزیشكییەكە رای گەیاند كە ئەوە یەكەمجارە بتوانن لە رێی پشكنینەوە، پێشبینی نەخۆشی بكەن بۆ ماوەیەكی زۆر یان درێژ.

ئەو پشكنینە كە بە تامۆ لە خوێن ناودەبرێت، كە لەوانەیە رێژەی ئەو ماددەیە وابەستەی تووشبوونی بە نەخۆشییەكانی دڵ بێت  كە سەردەكێشن بۆ مردن، تەنانەت ئەو كەسانەی كە رێژەی پڕۆتینی (ترۆبۆنین تی)یان نییە، كە جەستە لە سەروەختی زیانبەركەوتنی ماسوولكەی دڵ، دەری دەدات.

دوای ئەو پشكنینە، دەتوانرێت بە دوو رێ لە تووشبوونی ئەو نەخۆشییانە بگیرێ، كە رێ لە بەرزبوونەوەی تامۆی خوێن دەگیرێ، یەكەمیان بە رێكخستنی سیستمێكی خۆراكی گونجاو و دووەمیان وەرگرتنی دەوای تازە، رێ لە جەستە دەكرێ تامۆ دەر بدات، ئەوەیش مەترسییەكانی نۆبەی دڵ كەم دەكاتەوە.

لێكۆڵینەوەكانی پێشتر، ئاماژەیان بەوە كردووە بەرزیی ئاستی (TMAO)ی خوێن، مەترسییەكانی جەڵتە زیاد دەكات.

سه‌رچاوه‌: alarabiya



وشە - مامه‌یاره‌ ئه‌حمه‌د