جووتیارێكی كورد باینجانی سپی بەرهەم هێنا

:: PM:03:15:10/07/2019 ‌

شێخ جەمال كڕبچنە كە جووتیارێكی دەستڕەنگین و ناسراوی كوردستانە، لە درێژەی توێژینەوە كشتوكاڵییەكانیدا توانی باینجانێك بەرهەم بهێنێت كە رەنگەكەی رێك پێچەوانەی رەنگی باینجانی ئاساییە.

ئەو جۆرە باینجانەی كورد هەر لە كۆنەوە بەرهەمی هێناوە و خواردوویەتی باینجانی رەشە، بەڵام سەیر لەوەدایە ئەو جووتیارە بایجانێكی بەرهەم هێناوە كە رەنگی سپییە و قەبارەكەشی هاوشێوەی باینجانی ئاساییە. شێخ جەمال كربچنە جۆرێكی تری باینجانی بەرهەم هێناوە كە رەنگەكەی مۆرە.

ئەو جووتیارە جگە لە باینجانی سپی هەر لەم رۆژانەدا جۆرێك تەماتەی بەرهەم هێنا كە رەنگەكەی لە تەماتەی ئاسایی ناچێت و لە ژمارەی هەفتەی رابردووی "وشە" راپۆرتێكی درێژ لەسەر دوایین توێژینەوەكان و سەرجەم داهێنانەكانی ئەو جووتیارە بڵاو كرایەوە. 

شێخ جەمال لەگەڵ بڵاوكردنەوەی ئەو وێنانە لە پەیجەكەی باسی لەوە كردووە كە لە هەوڵەكانی بۆ رەنگاورەنگكردنی بەرهەمە كشتوكاڵییەكان و پەرەپێدانی بەرهەمی خۆماڵی بەردەوام دەبێت.

بۆ خوێندنەوەی راپۆرتەكەی "وشە" و ناسینی زیاتری شێخ جەمالی كڕبچنە و سەرجەم توێژینەوەكانی ئەم لینكە بكەرەوە. بۆ بینینی ڤیدیۆیەک لەسەر جووتیارەکە کە ماڵپەڕی "وشە" بڵاوی کردووەتەوە ئەم لینکە کلیک بکە.



وشە - سلێمان تاشان

ئه‌م بابه‌ته 231 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌