كۆمپانیای سۆنی ڕای گه‌یاند كه ئێسته كار له‌سه‌ر نوێترین جۆری مۆبایل ده‌كات كه وه‌ك په‌ڕێك لوول ده‌درێت، ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی گه‌وره‌یه بۆ ئه‌وه‌ی سۆنی بێ ركابه‌ر بمێنێته‌وه.
ماڵپه‌ڕی "
thesun" بابه‌تێكیان بڵاو كردووه‌ته‌وه له‌سه‌ر سۆنی و به‌رهه‌مه نوێیه‌كه‌ی و ئاماژه‌ی پێ داوه، كۆمپانیای سۆنی رای گه‌یاند كه ئێسته كار له‌سه‌ر مۆبایلێكی زیره‌ك ده‌كات له‌سه‌ر شێوه‌ی پێچراوه كه وێنه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه و به‌گوێره‌ی وێنه‌كان بێ مۆبایله‌كه وه‌ك هه‌ر په‌ڕۆیه‌ك یان كاغه‌زێك لوول ده‌كرێت.
ئه‌وه‌یش گوتراوه كه پێشتر مۆبایلی چه‌ماوه هه‌بوو كه كۆمپانیاكانی "سامسۆنگ، شاومی، ئه‌سێ و هواوی" دروستیان كردبوو، به‌ڵام هاوشێوه‌ی ئه‌م مۆبایله نوێیه نییه، چونكه ئه‌م مۆبایله به‌ته‌واوه‌تی ده‌چه‌مێنرێته‌وه یان لوول ده‌كرێ كه ئه‌مه‌یش له‌وانی تری جیا ده‌كاته‌وه.
سۆنی كۆمپانیایه‌كی ئه‌لیكترۆنییه و له حه‌وتی ئایار/مایۆی ساڵی 1946 له تۆكیۆ پایته‌ختی ژاپۆن دامه‌زراوه كه ئه‌م كۆمپانیایه گرنگی ده‌دات به به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل، ئامێره ئه‌لیكترۆنییه‌كان، یارییه ئه‌لیكترۆنییه‌كان و كۆمپیوته‌ر". هه‌روه‌ها گرنگترین به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌م كۆمپانیایه دروستكردنی ئامێری "Playstation" بوو كه ئێسته یه‌كێكه له باشترین ئامێره‌كانی دنیا، هه‌روه‌ها له به‌رهه‌مهێنانی "كامێرا، مۆبایل و كۆمپیوته‌ر"یش سه‌ركه‌وتووییه‌كی زۆری به‌خۆوه بینیوه.