پارێزگاری پێشووی مووسڵ ئه‌سیل نوجێفی له دیدارێكی ڕۆژنامه‌وانی زانیاری نوێ له‌باره‌ی پیلانی وێرانكردنی پارێزگای مووسڵ ده‌خاته ڕوو و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه هه‌وڵی ڕژد هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی مووسڵ هاوشێوه‌ی لبنانی لێ بكرێ و به ته‌واوی هێزه میلیشیاكان به‌سه‌ری دا زاڵ بن و سته‌م له خه‌ڵكه‌كه‌ی بكه‌ن.
نوجێفی له دیداره‌كه به ڕوونی تیشك ده‌خاته سه‌ر ململانێی سیاسی و هه‌ژموونی ئێران و میلیشیاكان و حزبه شیعییه‌كان له‌سه‌ر مووسڵ و هێما بۆ ئه‌وه ده‌كات، ده‌یانه‌وێ سیناریۆی لبنان له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا دووباره بكه‌نه‌وه، په‌رده له‌سه‌ر پیلانی وێرانكردنی مووسڵ هه‌ڵده‌ماڵی و ده‌ڵێ، ده‌بوو له 2014 له نێوان دوو بژارده هه‌ڵبژێرم، یان بمێنینه‌وه و به‌رگری بكه‌ین، تا مووسڵ وێران ده‌بێ، یان دوای هه‌ره‌سی سوپا كه ئه‌مه‌یش بۆخۆی پیلانێك بوو پاشه‌كشه بكه‌ین و ڕێ بده‌ین مووسڵ بمێنێته‌وه و دواتر ڕزگاری بكه‌ینه‌وه.
ئه‌و ده‌ڵێ بژارده‌ی دووه‌م ئه‌وه بوو، كه داعش و نووری مالیكی به یه‌كه‌وه مووسڵ بكه‌ن به وێرانه و ئه‌ویش به ته‌واوی هاته دی و ئێسته‌یش نزیكه‌ی دوو ساڵه شاره‌كه ئازاد كراوه، زیاتر وێران ده‌كرێ و حوكمی یاسای تێدا نییه و میلیشیاكان حوكمی ده‌كه‌ن، خۆ ئێسته بیانووی داعش له شاره‌كه نه‌ماوه، بۆچی یاسای تێدا جێگیر ناكه‌ن و ده‌ست به ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناكرێ، ئه‌گه‌ر پێش 2014 پیلانی وێرانكردنی مووسڵ بوونی نه‌بووبێت.
پارێزگاری پێشووی مووسڵ له‌میانه‌ی به‌شداری له كۆربه‌ندێكی سیاسی له‌باره‌ی عێراق كه له ئیسته‌نبۆل سازكرا له‌لایه‌ن نێردراوی ماڵپه‌ڕی
خه‌لیج ئۆنلاین دیداری له‌گه‌ڵ ئه‌نجام دراوه و ده‌ڵێ، كۆمه‌ڵگه‌ی سوننی له مووسڵ به ته‌واوی پرۆسه‌ی سیاسی له شاره‌كه ڕه‌ت ده‌كه‌نه‌وه و له‌و بڕوایه‌دان كه ده‌یانه‌وێ مووسڵ به سوننه‌كانی سه‌ر به ئێران و شیعه داگیر بكه‌ن و ده‌ست به گۆڕینی دیمۆگرافی بكه‌ن، بۆیه ناچنه ناو ئه‌و پیلانانه‌ی كه شیعه‌كان به ناوی حكوومه‌تی عێراقه‌وه ده‌یانه‌وێ له حوكمه‌تی مووسڵ و سیسته‌می كارگێڕی شاره‌كه جێبه‌جێی بكه‌ن.
له ڕووی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه خه‌ڵكی به ته‌واوی نیگه‌ران و بێزارن و به هیچ شێوه‌یه‌ك هیوایان به دووباره ژیانكردنه‌وه له شاره‌كه‌یان و مووسڵێكی ئاوه‌دان و پێشكه‌وتوو نییه، بۆیه زۆرێك له گه‌نجانی شاره‌كه، مووسڵ به‌جێ دێڵن و ڕوو له هه‌رێمی كوردستان و توركیا و ئه‌وروپا ده‌كه‌ن.
ئه‌و ده‌ڵێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی له هه‌ڵبژاردنی ڕابردووی عێراق، كۆمه‌ڵگای باشووری عێراق حزبه سیاسییه‌كانی شیعه‌ی سزا دا، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی سوننه‌ی مووسڵ و ناوچه‌كانی تر هۆشیارییه‌كی سیاسی ئه‌وتۆیان نییه، بۆیه ئێسته به به‌رنامه وایان له خه‌ڵكی كردووه بگه‌نه ئه‌و بڕوایه‌ی پشتیوانی له حزبه شیعییه‌كان و پارته سوننیه‌كانی پاشكۆی شیعه بده‌ن.
له به‌شێكی تری دیداره ڕۆژنامه‌وانییه‌كه‌ی نوجێفی باس له پرۆژه‌ی ئێران له عێراق ده‌كات و ده‌ڵێ، ئه‌و پرۆژه و ئامانجه‌ی ئێران له عێراق هه‌یه‌تی، به ته‌واوی یه‌كێك له خاڵه‌كانی داگیركردنی مووسڵ و گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه‌یه بۆ شیعه له به‌ر ئه‌وه هه‌نگاو به هه‌نگاو ئه‌و پرۆژه‌یه جێبه‌جێ ده‌كه‌ن و خه‌ڵكی مووسڵیش به‌هۆی ئه‌وه‌ی هه‌موو شتێكیان له ده‌ست داوه، ناچارن قبووڵی به‌رنامه‌ی ئه‌وان بكه‌ن.
ئه‌و ورده‌كاری زیاتری پیلانی تێكدانی شیرازه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی مووسڵ و زاڵكردنی شیعه به‌سه‌ر ناوچه‌كه ده‌خاته‌ڕوو و ده‌ڵێ، به ته‌واوی خزمه‌تگوزارییه‌كانیان له خه‌ڵك بڕیوه و بێكاری تا ئاستێكی مه‌ترسیدار په‌ره‌ی سه‌ندووه و ئێسته هه‌ر پرۆژه‌یه‌ك ئه‌نجام بده‌ن، به‌ناوی شیعه و ئیمامه‌كان ناوزه‌دی ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه‌كه ڕابهێنن كه ئه‌وه شیعه‌ن فریایان ده‌كه‌ن و ئه‌وانیش قه‌رزیان بده‌نه‌وه و ده‌نگیان پێ بده‌ن و بچنه ڕیزی میلیشیاكان و حزبه‌كانی شیعه‌وه، به‌مشێوه‌یه له داهاتوویه‌كی نزیك كه‌مینه‌یه‌كی شیعه به ته‌واوی ده‌سه‌ڵاتی پارێزگاكه ده‌گرێته ده‌ست و سوننه ده‌بن به كه‌مینه له به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه.
ڕوونی كرده‌وه، به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئابووری و ده‌سه‌ڵاتی ڕاسته‌قینه له ده‌ست میلیشیاكانه، خه‌ڵكی بۆ ئه‌وه‌ی كاره‌كانیان بۆ ڕایی بكرێن و ده‌رفه‌تی كاریان ده‌ست بكه‌وێ ده‌چنه ڕیزی ئه‌وانه‌وه، بۆیه حزبه‌كانی شیعه له لووتكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن له مووسڵ، جیا له دۆسیه‌ی كڕینی زه‌وی و زاری مووسڵ كه به زۆر و به ناچاری به نرخی كه‌م له‌لایه‌ن میلیشیاكان له سوننه و خه‌ڵكی شاره‌كه ده‌كڕدرێته‌وه و خه‌ڵكی شیعه‌ی لێ نیشته‌جێ ده‌كرێ، وه‌ك به‌شێك له پرۆسه‌ی گۆڕینی دیمۆگرافیای شاره‌كه.
له‌باره‌ی بێده‌نگی سوننه‌ش نوجێفی گوتی، ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پانی سیاسی عێراق بوونیان هه‌یه، نا‌وێرن هیچ هه‌ڵوێستێك ده‌رببڕن و به ڕووی ئه‌و كێشانه بخه‌نه‌ڕوو، چونكه ترسی له ده‌ستدانی پۆست و پێگه‌ی و به‌رژه‌وه‌ندییان هه‌یه، یان هاوشێوه‌ی رافیع عیساوی و تارق هاشمی و سه‌ركرده‌كانی تری سوننه له‌لایه‌ن شیعه‌وه تۆمه‌تی تیرۆریان بۆ دروست ده‌كرێ، ئه‌وكات یان ڕاكردن یان گرتن و له‌سێداره‌دانیان له‌به‌رده‌م ده‌مێنێته‌وه، بۆیه له كۆتایی مووسڵیش هاوشێوه‌ی لبنانی لێ دێ، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی لبنان زۆرینه‌ی سوننه و مه‌سیحییه، به‌ڵام شیعه‌كان ئێسته بوونه زۆرینه و حوكمی لبنان له نێو ده‌ستی ئه‌واندایه.