به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه پێنج به‌له‌می بچووكی ئێرانی هه‌وڵیان داوه له دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو له گه‌رووی هورمز له كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی نزیك ببنه‌وه و ده‌ستی به‌سه‌ردا بگرن، ئه‌مه‌یش له تۆڵه‌ی گرتنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كه‌ی ئێران كه به‌ریتانیا له ماوه‌ی ڕابردوو له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق ده‌ستی به‌سه‌ردا گرت.
به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكا ڕوونیان كرده‌وه، كه به‌له‌مه تیژڕۆكانی كۆماری ئیسلامی ئێران داوایان له كه‌شتییه نه‌وت گوێزه‌ره‌وه‌كه‌ی
به‌ریتانیا كردووه، كه بوه‌ستێت له‌و كاته‌ی به ئاوه‌كانی ئێران ڕۆیشتووه، به‌ڵام دوای ئه‌وه‌ی كه‌شتییه‌كی جه‌نگی به‌ریتانی له شوێنه‌كه ده‌ركه‌وت و هۆشداری توندی پێدان، به‌له‌مه‌كانی ئێران له ده‌وروبه‌ری كه‌شتییه‌كه كشاونه‌ته‌وه.
ئاژانسی ته‌سینمی ئێرانی له‌وباره‌وه بڵاوی كرده‌وه، كه سوپاسالاری هێزه چه‌كداره‌كانی ئێران محه‌مه‌د باقری دوای گرتنی كه‌شتییه نه‌تهه‌ڵگره‌كه‌یان له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق دووپاتی كرده‌وه، كه ئه‌و هه‌نگاوه‌ی له‌نده‌ن بێ وه‌ڵام نابێ و ئێمه‌یش هه‌نگاوی هاوشێوه ده‌گرینه‌به‌ر.
پێنجشه‌می ڕابردوو هێزه‌كانی ده‌ریایی به‌ریتانیا كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی گریس 1یان له كه‌ناراوه‌كانی جه‌به‌ل تاریق ده‌ست به‌سه‌ر كرد، دوای ئه‌وه‌ی باره نه‌وتێكی گه‌وره‌ی به‌ره‌و سووریا ده‌گواسته‌وه.