سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی به‌ڕێوه‌بردنی دێرزوور دووپاتی كرده‌وه، جێمس جیفری نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ سووریا و شاندی یاوه‌ری و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك هۆزه‌كان و پێكهاته‌كانی زۆر ئه‌رێنی بوو و دووپاتیشی له‌وه كرده‌وه، كه ئه‌مه‌یكا به‌ڵێنی داوه كه له ناوچه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی فوراست بمێنێته‌وه، تا به هه‌میشه‌یی چه‌كدارانی داعش له‌ناو ده‌برێن.
زیاتر گوتی، جیفری به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی به ئێمه دا، كه به توندی ڕووبه‌ڕووی پاوانخوازی و هه‌ژموون سه‌پاندنی ئێران له دێرزوور و سووریا ده‌بنه‌وه و پێویسته سه‌رجه‌م میلیشیاكانی ئێران له سووریا بچنه ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌یشی به‌لای ئه‌مه‌ریكا به هێلی سوور دانا كه هیچ كات ده‌سبه‌رداری نابێت.
له به‌شێكی تری لێدوانه‌كه‌ی بۆ ڕۆژنامه‌ی "
به‌یان"ی ئیماراراتی غه‌سان یوسف گوتی، هۆزه‌كانی ناوچه‌كه‌یش به ته‌واوی پشتیوانی هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكایان دووپات كردووه‌ته‌وه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به ئارامی بمێنێته‌وه و میلیشیاكانی ئێران پێی نه‌گه‌ن و هه‌موو دۆخه‌كه سه‌راوژێر نه‌كه‌ن.
نێرده‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری سووریا به‌ڵێنی ئه‌وه‌یشی داوه، كه ئه‌مه‌ریكا پشتیوانی مادی و مه‌عنه‌وی هێزه‌كان و هۆزه‌كانی دێرزوور ده‌كات و له رووی ئابوورییه‌وه‌یش هه‌وڵی گه‌شه‌پێدانی دۆخی ئابووری دێرزوور ده‌دات و ده‌رفه‌تی كار بۆ هه‌زاران گه‌نج ده‌ڕه‌خسێنێت.