به‌مدواییه نووسه‌رێكی میسری، كتێبێكی له‌باره‌ی هونه‌رمه‌ند "شادیه" بڵاو كردووه‌ته‌وه كه ئه‌و خاتوونه له هه‌ردوو بواری نواندن و گۆرانیدا ئه‌ستێره‌یه‌كی زۆر دیاری گۆڕه‌پانی هونه‌ر و دنیای عه‌ره‌بییه. كتێبه‌كه به‌ناوی "شادیه.. مانگێكه و ئاوا نابێ". پێگه‌ی "
ئیلاف" راپۆرتێكی درێژی له‌باره‌یه‌وه بڵاو كردووه‌ته‌وه، "وشه"یش به‌شێكی كورتی لێ بڵاو ده‌كاته‌وه.
ماهیر زوهدی ناوی نووسه‌ره ناوداره‌كه‌ی میسره و ماوه‌ی چه‌ند ساڵێك خه‌ریكی نووسینه‌وه‌ی ئه‌و كتێبه له‌باره‌ی شادیه بووه. له‌و كتێبه‌دا رووی له هه‌موو گۆشه‌كانی ژیانی ئه‌و خاتوونه كردووه و باسی كردوون، جیا له بواری هونه‌ری و چالاكییه هونه‌رییه‌كانی، ژیانی تایبه‌تی ئه‌و خاتوونه و قۆناغی منداڵی، به‌شێكی گرنگی كتێبه‌كه‌یه.
زوهدی له‌و كتێبه‌دا ته‌نیا باس له جوانییه‌كانی شادیه ناكات كه به‌هۆیه‌وه بووبێته ئه‌ستێره، به‌ڵام سه‌رنج ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و هونه‌رمه‌نده بایه‌خێكی زۆری به ئه‌دای نواندن داوه، بۆ گۆرانییه‌كانیشی بایه‌خێكی زۆری به تێكست و میلۆدی داوه دواتر ده‌نگی خۆی، بۆیه به‌لای زوهدییه‌وه، شادیه له زۆرینه‌ی هاوڕێكانیدا وه‌ك هونه‌رمه‌ند جیاواز بووه.
ئه‌و كتێبه كه له "دار بتاته- خانه‌ی به‌تاته" له قاهیره چاپ كراوه، زوهدی ده‌ڵێ تێیدا رۆشنایی خراوه‌ته سه‌ر منداڵیی شادیه كه چۆن به‌هره‌كانی ئاشكرا كراون، به‌تایبه‌تی "ئوم كه‌لسووم"ی گه‌وره ئه‌ستێره‌ی رۆژهه‌ڵات، به‌هره‌ی ده‌نگخۆشیی ئاشكرا كردووه و هانی داوه، بۆیه له یه‌كه‌مین فیلمی سینه‌مایی كه گۆرانیی تێدا گوتووه، هه‌نگاوه‌كانی به‌ره‌و دنیای ئه‌ستێره‌یی ناوه.
رۆشنایی خستووه‌ته‌سه‌ر ئه‌وه‌یش كه شادیه ناوی هونه‌رییه‌تی و خۆی ناوی "فاتیمه شاكر". ئه‌و بچووكترین منداڵی خێزانه‌كه‌یان بووه كه پێنج برای هه‌بووه. باوكی ئه‌ندازیاری كۆشتوكاڵی بووه و دایكی ناوی "خه‌دیجه" بووه به‌ڕه‌گه‌ز تورك بووه.
به‌پێی كتێبه‌كه، شادیه وێڕای له‌و بواره هونه‌رییانه‌دا كاری كردووه، بایه‌خێكی زۆری به داونه‌ریتی كۆمه‌ڵگه‌ی میسریی و رۆژهه‌ڵاتی داوه، به‌تایبه‌تی له په‌روه‌رده‌كردنی منداڵ و به‌ڕێوه‌چوونی خێزان، بڕوای زۆری به حه‌ڵاڵ و حه‌رام هه‌بووه.
شادیه له ساڵی 1931 له قاهیره له دایك بووه و ناوی راستینه‌ی "فاتیمه ئه‌حمه‌د كه‌مال شاكر" بووه، له 1947ه‌وه ده‌ستی به كاری هونه‌ری وه‌ك گۆرانیبێژ كردووه كه به‌دوایدا به‌شداریی له چه‌ندان فیلمی سینه‌ماییدا كردووه. باوكی ژه‌نیاری ئامێری "عوود" بووه و له رێی ئه‌وه‌وه خولیای چووه‌ته سه‌ر كاری هونه‌ری و به‌تایبه‌تی گۆرانیگوتن. خاوه‌نی زیاتر له 650 گۆرانییه كه زۆربه‌یانی له فیلمه‌كاندا تۆمار كردووه كه جیا له چه‌ند گۆرانییه‌كی نیشتمانی و سروود، زۆربه‌یان سۆزدارین.
له ساڵانی شه‌سته‌كاندا نازناوی "ده‌نگی میسر"یان به شادیه داوه. هاوكات خاوه‌نی 112 فیلمه له دیارترینیان فیلمه‌كانی (شی‌و من الخوف) و(المرأه المجهوله) و(معبوده الجماهیر) و(دلیله) و(نحن لا نزرع الشوك) و(أچوا‌و المدینه) و(مراتی مدیر عام) و(الزوجه 13). له ساڵی 1986ه‌وه له كاری هونه‌ری دوور كه‌تبووه‌وه كه دوا فیلمی له 1984 "لا تسالنی من انا" بووه كه به‌رله‌وه‌یش به‌شداریی له شانۆگه‌رییه دیاره‌كه‌ی "ریا و سكینه" كرد. له ساڵی 2015دا ئه‌كادیمیای هونه‌ره‌كان له قاهیره، بڕوانامه‌ی دكتۆرای شانازیی پێ به‌خشی.