ئه‌مڕۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له دایك ده‌بێت و هاووڵاتییان و شاره‌زایان له سلێمانی، هیوایان وایه حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی ببێت به فریادره‌سی بووژانه‌وه‌ی ئابووری كوردستان و هیوا بۆ بازاڕی شاری سلێمانی بگه‌ڕێنێته‌وه.
شاخه‌وان عه‌لی كاسبكارێكی ناو بازاڕی سلێمانییه و بۆ "وشه" له‌و باوه‌ڕه‌دایه كه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم هیوایه‌ك بگه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌و له به‌رانبه‌ر بازاڕی راپه‌ڕینی شاری سلێمانی له چێشتخانه كار ده‌كات و ده‌ڵێ، "جاران بازاڕمان باش بوو، هیوامان وایه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم ئه‌و جووڵه‌یه بخاته‌وه بازاڕه‌كان".
هاوكات عه‌بدوڵا وه‌رتی گوته‌بێژی بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامی كوردستان، بۆ "وشه" گوتی، هیوامان وایه كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێم به سه‌رۆكایه‌تیی مه‌سرور بارزانی؍ كابینه‌یه‌كی به‌هێز بێت و بتوانێ كێشه ئابووری و سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی خه‌ڵك چاره‌سه‌ر بكات.
وه‌رتی ده‌ڵێ "ئه‌م كابینه‌یه كۆمه‌ڵێك دروشمی چاكسازی و چاره‌سه‌ركردنی كێشه ئابوورییه‌كانی خه‌ڵكی هه‌ڵگرتووه؍ ئومێده‌وارین بتوانێت ئه‌و به‌ڵێنانه‌ی به خه‌ڵكی داوه جێبه‌جێی بكات".
له‌لایه‌كی تره‌وه به‌هات حه‌سیب قه‌ره‌داخی نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ به "وشه"ی راگه‌یاند، هه‌موو ئارامییه‌كی سیاسی؍ ئارامییه‌كی ده‌روونی و كۆمه‌ڵایه‌تی به‌دوای خۆیدا دێنێت، ئه‌وه‌ی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له كابینه‌ی داهاتوو هه‌رچه‌نده وه‌ك كابینه‌ی پێشوو پێی ناگوترێ بنكه‌فراوان؍ به‌ڵام هێزه سه‌ره‌كییه‌كانی تێدایه، ئه‌م هێزانه ده‌توانن هاوسه‌نگی رابگرن و هه‌موو ته‌بایی و ئارامییه‌كیش له نێوان ئه‌م هێزه سه‌ره‌كییانه‌ی كوردستاندا ئاكامه‌كه‌ی ئارامی و ئاسووده‌یی ده‌بێت. جگه له‌مه خه‌ڵك ئه‌و هیوایه‌ی هه‌یه خۆشگوزه‌رانی و ئارامی و هه‌لی كار زیاد بكات؍.
ئه‌و ده‌ڵێت "هیوادارین ئێمه و خه‌ڵكیش به هه‌ڵه‌دا نه‌چووبین، سیاسییه‌كانمان له ئاستی به‌رپرسیارێتی كۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تیدا بن و ئه‌م قۆناغه به سه‌لامه‌تی تێپه‌ڕێنن".
هونه‌ر محه‌مه‌د كاسبكارێكی تری ناوچه‌ی پیشه‌سازی سلێمانییه و به"وشه"ی راگه‌یاند، چه‌ند دووكانێكی دروستكردنی خوارده‌مه‌نی و چێشتخانه‌یان داخستووه له‌به‌ر بێ بازاڕی؍ ئه‌و ئێسته كه له‌ڕێی عه‌ره‌بانه‌یه‌كی له‌فه‌فرۆشییه‌وه گوزه‌رانی خۆی و خێزانه‌كه‌ی دابین ده‌كات و بۆ "وشه" گوتی، "هیوامان به كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه كه باری ئابووری خه‌ڵكی باش بكات و بازاڕ ببووژێنێته‌وه. خه‌می ئێمه باشبوونی دۆخی ئابووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه تا بتوانین بچینه‌وه دۆخی جارانمان و گوزه‌رانمان باش ببێته‌وه".
زیره‌ك كه‌مال چاودێری سیاسی له كوردستان، پێی وایه كه پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی هه‌رێم دۆخی سیاسی و ئابووری جێگیر ده‌كات. ئه‌و خۆی به خۆشحاڵ ده‌زانێت خه‌ریكه پرۆسه‌ی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان راسته‌ڕێ ده‌بێت.
وه‌ك ئه‌و چاودێره سیاسییه خستیه‌ڕوو، پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت كاریگه‌ری زۆری ده‌بێت، له‌به‌رئه‌وه له هه‌موو دنیادا وایه چه‌نده دۆخی سیاسی سه‌قامگیر بێت و له‌سه‌ر بنه‌مای لێكتێگه‌یشتن و دیموكراسیی كار بكرێت؍ ئه‌وه‌نده كاریگه‌ری نه‌ك له‌سه‌ر باری ئابووری وڵات ده‌بێت، بگره كاریگه‌ری له‌سه‌ر باری ده‌روونیش ده‌بێت و هه‌موو هه‌ڵچوون و داچوون و گرژییه‌كی سیاسی له هه‌رێمی كوردستان كاریگه‌ری هه‌م له‌سه‌ر باروگوزه‌ران و دۆخی ئابووری وڵات و بازاڕ ده‌بێت هه‌م له‌سه‌ر باری ده‌روونی خه‌ڵكیش ده‌كات.
زیاد كاكه ره‌زا سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی، بۆ "وشه" ئاماژه‌ی دا، به دڵنیاییه‌وه حكوومه‌تی نوێ كاریگه‌ری باشی ده‌بێت له‌سه‌ر بازاڕ و بووژانه‌وه‌ی كار و ئابووری كوردستان رۆڵی خۆی ده‌بێت.
له‌لایه‌كی تره‌وه شه‌ماڵ به‌كر كه گه‌نجێكی كاسبكاری سلێمانییه و له شه‌قامی مه‌وله‌وی وه‌ك شاگرد له دووكانی فرۆشتنی جلوبه‌رگی پیاوان كار ده‌كات، بۆ "وشه" هیوای خواست كابینه‌ی نوێی حكوومه‌ت ئه‌وه‌بێ كه بازاڕ ببووژێنێته‌وه و داهاتی مانگانه‌یان باش ببێت.
شه‌ماڵ كه ده‌رچووی زانكۆیه و تا ئێسته دانه‌مه‌زراوه، گوتی "ئه‌گه‌ر دامه‌زراندن ده‌ست پێ بكاته‌وه و چانسی دامه‌زراندن هه‌بێت؍ ئه‌وكات هه‌مووان پشتیوانی له‌م حكوومه‌ته ده‌كه‌ین و هه‌وڵی سه‌رخستنی ده‌ده‌ین، به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر حكوومه‌ت خزمه‌تی خه‌ڵك نه‌كات، ناتوانێت سه‌ركه‌وتوو بێت".
وشه/ سلێمانی- هه‌ستیار عه‌بدوڵا