چێڵسی گۆڕانكاری لە یاریگەی ستامفۆرد بریچ دەكات

:: AM:09:26:12/01/2017 ‌

یانەی چێڵسیی ئینگلیزی بەفەرمی گۆڕانكاریكردنی یاریگەی ستامفۆرد بریچی راگەیاند كە ماوەیەكی زۆرە هاندەرانی یانەكە چاوەڕێی دەكەن.

وارگەی (سكای سپۆڕت)ی ئینگلیزی بڵاوی كردەوە: یانەی چێڵسی بە نۆژەنكردنەوەی یاریگەی ستامفۆرد بریچ گۆڕانكاری تەواو لە یاریگەكەی دەكات و شوێنی هاندەرانیش بۆ 60 هەزار هاندەر زیاد دەكات.

مەبەستی سەرەكی نۆژەنكردنەوەی یاریگەی ستامفۆرد بریچ، زیادكردنی شوێنی هاندەرانە كە ئێستا جێگەی 41.663 كەس دەبێتەوە، واتە یانەكە بەم نۆژەنكردنەوەیە جێگەی نزیكەی 20 هەزار كەسی تر زیاد دەكات، چاوەڕوانیش دەكرێت ساڵی 2021 كۆتایی بە كارەكان بێت.

بەرپرسانی یانەكە لە ئێستادا لە شاری لەندەنی پایەتەختی ئینگلتەڕا بەدوای یاریگەیەك دەگەڕێن بۆ ئەوەی لەكاتی نۆژەنكردنەوەی یاریگەكەیان یاریی تێدا بكەن، بەڵام تا ئێستا یاریگە كاتییەكەیان دیاری نەكردووە.



وشە - ئامانج ئه‌كره‌م