ڕاپرسییه‌كی تۆڕی "بی بی سی"ـی به‌ریتانی له‌سه‌ر وڵاتانی عه‌ره‌بی، له‌میانه‌یاندا عێراق بووه‌ته جێی سه‌رسوڕمان، چونكه ده‌ركه‌وتووه له شاره‌كانی عێراقدا ئه‌وه‌نده‌ی پیاو تووشی په‌لاماری سێكسی (به زمان یان جه‌سته) ده‌بنه‌وه، هێنده ژن تووشی ئه‌و كێشه‌یه نابن، ئه‌مه‌ش وه‌ك له ڕاپۆرته‌كه باسی ده‌كات، تاكه وڵاته له دنیادا به‌و شێوه‌یه بێت.
سامی (13 ساڵ)
له ته‌والێتی قوتابخانه‌كه‌یان بوو، سێ كوڕی له‌خۆی گه‌وره‌تر كه ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 17 ساڵ بوو، پاڵیان پێوه نا، له دیواره‌كه‌دا گیریان كرد و ده‌ستیان بۆ هه‌ندێ شوێنی جه‌سته‌ی برد. سه‌ره‌تا سامی سڕ بوو، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئیفلیج بووبێ، دواتر ده‌ستی به هاوار كرد و منداڵان گه‌یشتنه سه‌ری و پێوه‌ندییان به به‌ڕێوه‌به‌ری قوتابخانه‌كه‌یانه‌وه كرد. هه‌رسێ منداڵه‌كه ده‌ركران به‌بێ ئه‌وه‌ی به دایك و باوكیان بگوترێ هۆكاره‌كه چی بووه.
به‌ڕێوه‌به‌ر سامی بانگ كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌وێ ڕووی دا، هێرشێكی تر بوو، چونكه پێیان گوت، ئێمه وا مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ین كه به ڕه‌زامه‌ندیی هه‌ردوولا كراوه. ئه‌گه‌رچی ئه‌م ده‌رنه‌كرا، به‌ڵام له هه‌موو قوتابخانه وا بڵاو كرایه‌وه، خۆی ویستوویه‌تی وای لێ بكرێ و به‌م شێوه‌یه ناوبانگێكی خراپی بۆ دروست بوو.
سامی (15 ساڵ)
له ساڵی 2007، دوای ئه‌وه‌ی ساڵێك به‌سه‌ر كۆچی دوایی باوكی تێپه‌ڕی بوو، بووه هۆی كۆستێكی گه‌وره بۆ ماڵی سامی و باری ئابوورییان به ته‌واوی تێكچوو.
سامی خه‌ڵكی شاری "بابل"ـه، وه‌ك هه‌ر هاووڵاتییه‌كی تری عێراقی، به‌شداره له مه‌ینه‌ته گشتییه‌كان و ژیانێكی ساده‌ی هه‌یه. به‌یانیان سه‌عات حه‌وت له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستێ، ده‌چێته قوتابخانه، دواتر دێته‌وه زیاتر خه‌ریكی خوێندن و به‌سه‌ربردنی كاته له‌گه‌ڵ برا و خوشكه‌كه‌ی، ئێوارانیش هه‌ندێك جار ده‌چنه ماڵی باوه‌گه‌وره‌یان و له‌وێ نان ده‌خۆن.
پێش ئه‌وه‌ی باوكی بمرێ، جارجار ده‌چووه دووكانی شیرینییه‌كه‌ی و یارمه‌تی ده‌دا، له‌جیاتیی پاره، شیرینی پێ ده‌درا، به‌ڵام دوای مردنی، ئیتر ناچار بوو خۆی بۆ ئیشێك بگه‌ڕێ و توانی له دووكانێكی بچو‌وكدا شاگردییهكی ده‌ست بكه‌وێ، به‌ڵام له‌وێ بۆ جاری دووه‌م تووشی ده‌ستدرێژی بووه‌وه.
سامی زۆر دڵی به‌و هه‌موو بایه‌خه‌ی خاوه‌نی دووكانه‌كه پێی ده‌دات خۆش نه‌بوو، خورپه‌ی كردبوو كه ده‌بێ ئه‌و هه‌موو بایه‌خه شتێكی تێدا بێت. تا ڕۆژێكی كه هه‌ردووكیان به‌ته‌نیا بوون، گه‌مارۆی دا و هه‌وڵی ده‌دا یاری له‌گه‌ڵ بكات و ماچی بكات. سامی خێرا هه‌ڵسوكه‌وتی كرد، ده‌ستی درێژ كرد نزیكترین شت بدۆزێته‌وه، په‌رداخێكی شووشه‌ی هه‌ڵگرت و كێشای به‌سه‌ریدا و هه‌ڵات. دوای ئه‌وه ئیتر نه‌چوو بزانێ ئایا ده‌بێ خاوه‌نی دووكانه‌كه چی له‌سه‌ر گوتبێ، به‌ڵام هه‌تا ئیشێكی تری په‌یدا كرد، ساڵێكی پێ چوو.
سامی (16 ساڵ)
بۆ جاری سێیه‌م، كاتێك دایكی سامی و خوشك و براكه‌ی له ده‌ره‌وه بوون، كوڕی مامه‌كه‌ی كه له‌خۆی گه‌وره‌تره، سه‌ردانی ماڵیانی كرد. له ته‌نیشت سامی دانیشت و ده‌ستی به پێشاندانی وێنه‌ی ڕووت كرد له ڕێی مۆبایله‌كه‌یه‌وه و له‌پڕ په‌لاماری دا و لاقه‌ی كرد، دوای ئه‌وه‌ی باشیشی كوتابوو.
ئه‌و هێرشه بۆ سامی زۆر به‌ئازار بوو كه ناتوانێ قسه‌ی له‌سه‌ر بكات، هه‌ر كه بیریشی ده‌كه‌وێته‌وه، به‌ده‌ست مۆتهكهوه ده‌ناڵێنێ.
سامی نه‌یتوانی چیتر له‌و ماڵه بمێنێته‌وه، بۆیه توانی دایكی و خوشك و براكه‌ی ڕازی بكات، ئه‌و گه‌ڕه‌كه به‌جێ بهێڵن و بچن بۆ به‌غدا و پێوه‌ندیشیان له‌گه‌ڵ دراوسێكانیان داببڕن. به‌م شێوه‌یه چوونه به‌غدا و له‌وێ هه‌موویان كاریان په‌یدا كرد. به‌ڵام ئه‌و دۆخی شۆكه‌ی تووشی سامی بووبوو، هێشتا له مێشكی‌دا بوو، بۆیه نه‌یده‌وێرا به ئاسانی هاوڕێیه‌تیی خه‌ڵك بكات و هه‌وڵی ده‌دا ورده‌ورده له خه‌ڵكی نزیك ببێته‌وه.
سه‌ره‌تا ته‌نیا چه‌ند هاوڕێیه‌كی نزیكی هه‌بوو، به‌ڵام زۆر به‌لایه‌وه سه‌یر بوو، ده‌بینێ ئه‌و یه‌كه‌م كه‌س نییه تووشی ئه‌و هێرشانه بووه‌ته‌وه و ئه‌وانیش باسی چیرۆكی خۆیان بۆ كرد كه تووشی هه‌مان ده‌ستدرێژی بوونه‌ته‌وه.
ڕاپرسییه‌كه
به‌پێی ڕاپرسییه‌كی "بی بی سی" كه 11 وڵاتی عه‌ره‌بی گرتبووه‌وه، ده‌ركه‌وتووه له وڵاتانی توونس و عێراق، ده‌ستدرێژیی سێكسی بۆ سه‌ر پیاو، زۆرترن له ژن. له وڵاتی توونس جیاوازیی ڕێژه‌ی ده‌ستدرێژییه‌كه نێوانیان زۆر نییه، به‌ڵام له عێراق زۆری جیاوازه. به‌پێی ڕاپرسییه‌كه، 39%ـی كوڕانی عێراق ده‌ڵێن، ده‌ستدرێژیی سێكسیمان كراوه‌ته سه‌ر، به‌ڵام 33%ی ژنان ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر. ئه‌و كوڕانه‌ی به جه‌سته‌ش ده‌ستدرێژییان كراوه‌ته سه‌ر 20% و ژنان 17% ئه‌و ده‌ستدرێژییه‌یان به جه‌سته كراوه‌ته سه‌ر.
هه‌ر به‌پێی ئه‌و ڕاپرسییه كه 25 هه‌زار كه‌س له 11 وڵات به‌شدار بوون كه بریتین له جه‌زائیر، میسڕ، عێراق، ئوردن، كوێت، لبنان، مه‌غریب، سوودان، توونس، یه‌مه‌ن و فه‌له‌ستین. ئه‌مه‌ش به گه‌وره‌ترین ڕاپرسی هه‌ژمار ده‌كرێ كه تا ئێسته به‌و فراوانییه كرابێت.
ئه‌وه‌ی جێی سه‌رنجه، وڵاتانی كه‌نداوی عه‌ره‌بی ڕازی نین هیچ ڕاپرسییه‌كی له‌و جۆره له وڵاته‌كانیان بكرێ، ئه‌گه‌رنا ڕه‌نگه ئه‌و كاته ڕێژه‌كه بگۆڕێ.
سامی كه ئێسته ته‌مه‌نی 21 ساڵه، ده‌ڵێ پۆلیس هه‌رگیز به‌هانای ئه‌و جۆره سكاڵانانهوه نایه‌ت و ئه‌گه‌ر كه‌سێك بچێت بڵێ ده‌ستدرێژیم لێ كراوه، تووشی گاڵته پێكردن ده‌بێت.