دنیا موحه‌ڕه‌م /٢٦ ساڵ/ مۆدێلیست كه دانیشتووی هه‌ولێره، ماوه‌ی دوو ساڵه ده‌ستی به كاری مۆدێل كردووه و له هه‌شت كلیپ و 11 ڕێكلامی بازرگانی به‌شداری كردووه، هاوسه‌رگیری كردووه و خاوه‌نی منداڵێكه، ئه‌و بۆ "وشه" ده‌ڵێ "جیا له بواری مۆدێل، زۆر حه‌زم له بواری سینه‌مایه".
دنیا موحه‌ڕه‌م به"وشه"ی ڕاگه‌یاند، كاره‌كانم جێی شانازین بۆ من و هه‌رگیز لێیان په‌شیمان نیم، له داهاتوودا پڕۆژه‌ی گه‌وره‌ترم ده‌بێت، به‌ڵام نامه‌وێ ئێسته ئاشكرای بكه‌م و له كاتی خۆی پێتان ڕاده‌گه‌یه‌نم.
دنیا گوتی، "زۆر نامه‌م بۆ دێت و پێم ده‌ڵێن تۆ كێشت زۆره چۆن كاری مۆدێل ده‌كه‌ی، ده‌مه‌وێ لێره‌وه بڵێم من مۆدێل و فاشیۆنم، وێنه حه‌زێكی منه و زۆربه‌ی فۆتۆگرافه‌كان ڕووخسار و شێوه‌ی منیان به دڵه، گوێ به قسه‌ی هیچ كه‌سێك ناده‌م و كاره‌كه‌ی خۆم خۆش ده‌وێت و به‌رده‌وام هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌م، تا بتوانم له ڕێی پیشه‌كه‌مه‌وه خزمه‌ت به كوردستان بكه‌م."
ئه‌وه‌یش ده‌یخاته ڕوو كه "له بنه‌ڕه‌تدا زۆر حه‌زم له بواری سینه‌مایه و ده‌مه‌وێ وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری بكه‌م، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ر حه‌سه‌ن عه‌لی داوام لێ كراوه وه‌ك ئه‌كته‌ر به‌شداری فیلم بكه‌م، به‌ڵام زمانی كوردییه‌كه‌م باش نییه، بۆیه ده‌مه‌وێ ته‌واو فێری زمانی كوردی ببم بۆ ئه‌وه‌ی له فیلمه‌كان كێشه‌ی زمانی كوردیم بۆ دروست نه‌بێت و بتوانم به‌شداری فیلمه‌كان بكه‌م، زۆر كه‌سیش پێم ده‌ڵێن تۆ عه‌ره‌بی یان فارسی، به‌ڵام من له بنه‌ڕه‌تدا كوردم و شانازی به كوردبوونی خۆمه‌وه ده‌كه‌م."
وشه/ گه‌رمیان گلی