به‌مه‌به‌ستی هاندان و به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی باش و بڕینی قۆناغی 11 و 12ی ئاماده‌یی به‌سه‌ركه‌وتوویی، به‌ئاماده‌بوونی به‌رپرسانی ئیداری و په‌روه‌رده، ئه‌مڕۆ له‌ناو كتێبخانه‌ی گشتی پێنجوێن، هه‌ردوو گرووپی گزنگی قه‌ڵای پێنجوێن و كتێبخانه‌ی شارۆكه‌كه، هه‌ستان به‌رێكخستنی سیمینارێك بۆ د.به‌ختیار كه‌مال، پسپۆڕی بواری گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كان.
سه‌یوان ره‌ئوف سه‌رۆكی گرووپی گزنگی قه‌ڵای پێنجوێن به "وشه"ی راگه‌یاند، وه‌ك گرووپه‌كه‌مان كه له بواره‌كانی په‌روه‌رده و رۆشنبیری و ژینگه‌یی و توانا مرۆییه‌كانی تاك كار ده‌كه‌ین، له‌م وه‌رزی پشووی هاوینه‌دا، به پێویستمانزانی میوانداری د.به‌ختیار كه‌مال بكه‌ین كه یه‌كێكه له مامۆستایانی زانكۆ و پسپۆڕی بواری گه‌شه‌پێدانی توانا مرۆییه‌كانه و ناسراوه له‌سه‌ر ئاستی كوردستان.
زیاتر گوتی، ئه‌م كاره‌مان به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ كتێبخانه‌ی گشتی پێنجوێن رێكخست، به‌ناونیشانی "چۆن قوتابی نوێ خۆی ئاماده بكات، بۆ قۆناغی 12 و سه‌ركه‌وتووبی" تیایدا ژماره‌یه‌كی زۆر له مامۆستایان و رۆشنبیران و قوتابیانی قۆناغه‌كانی 11 و 12ی ئاماده‌یی سنووری به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی پێنجوێن ئاماده‌ی بوون.
د.به‌ختیار كه‌مال پسپۆڕی بواری گه‌شه‌پێدان و به‌رزكردنه‌وه‌ی توانا مرۆییه‌كان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له‌م سیمیناره‌دا به‌وردی باسمان له هه‌موو رێگا و هه‌نگاوه‌كانی به‌ده‌ستهێنانی نمره‌ی باش و سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر كۆسپ و رێگرییه‌كانی به‌رده‌م قوتابیان كرد، به‌تایبه‌تی له قۆناغه‌كانی 11 و 12ی ئاماده‌یی كه هه‌ردووكیان ته‌واوكه‌ریی یه‌كن و گرنگیشن و چاره‌نووسی ژیانی هه‌ر تاكێكی خوێنده‌واری كۆمه‌ڵگای كوری له‌سه‌ره.
شارۆكه‌ی پێنجوێن یه‌كێكه له‌ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و ده‌كه‌وێته باكووری رۆژهه‌ڵاتی پارێزگای سلێمانی و به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌م جۆره كارانه، به‌ڵای خوێندكاران و مامۆستایان و شاره‌زایانی بواری په‌روه‌رده و فێكردن گرنگه و بایه‌خی زۆری پێده‌ده‌ن.
پێنجوێن/ رێبین پێنجوێنی