دوای ئه‌وه دوێنێ له سنووری شاره‌دێی چه‌مانكێ سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدی بوومه‌له‌رزه‌یه‌ك روویدا، ئه‌وا سه‌رچاوه‌ی ئاوی ناوچه‌كه ته‌واو لێل بووه كه به درێژای كات ئاوه‌كه پاك و سازگاربووه، مامۆستایه‌كی زانكۆ و پسپۆر له بواری جیۆلۆجی هۆكاری لێل بوونی ئه‌و ئاوه ئاشكرا ده‌كات.
میله‌ت چهمانكی هاووڵاتییه‌كی شاره‌دێی چه‌مانكێ سه‌ر به شارۆكه‌ی ئامێدیی به "وشه"ی راگه‌یاند، دوێنێ دوو بوومه‌له‌رزه سنووری شاره‌دێی چه‌مانكێ هه‌ژاند و بووه‌ته هۆكاری لێل بوونی ئاوی چه‌مانكێ و درزبوونی خانووی هاووڵاتییان و زه‌وی ناوچه‌كه.
زیاتر گوتی، نزیكه‌ی 30 ساڵه من له چه‌مانكێ ده‌ژیم و پێشتر هه‌رگیز لێل بوونی ئاوی چهمانكێم نه‌بینیوه ته‌نانه‌ت هه‌رگیز ئاوه‌كه لێل نه‌بووه، بۆیه داوا له‌لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار ده‌كه‌ین كه به‌دواداچوون له‌سه‌ر ئه‌و رووداوا بكه‌ن.
له‌لایه‌كی تره‌وه ره‌مه‌زان حه‌مزه مامۆستای زانكۆی دهۆك و پسپۆر له بواری جیۆلۆجی به "وشه"ی راگه‌یاند، دوێنێ دوو بوومه‌له‌رزه له سنووری شارۆكه‌ی ئامێدی روویدا كه چه‌قی بوومه‌له‌رزه‌كه له ناوچه‌ی چه‌لێ سه‌ر به باكوری كوردستانه و نزیكه له ئامێدی.
ئه‌و گوتى، به‌گوێره‌ی هه‌ردوو بوومه‌له‌رزه‌كه جیاوازبووه كه ئه‌وانیش 4.2 و 2.5 بوو به‌پێی پله‌ی رێخته‌ر، هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ گه‌ڕان و ده‌رهێنانی نه‌وت له‌و ناوچه‌یه، بوومه‌له‌رزه‌كه سه‌رسورهێنه‌ره بووته هۆكاری ئه‌وه كه سه‌رچاوه‌ی ئاوی ناوچه‌كه ته‌واو لێل بێت و درز بكه‌وێته خانووی هاووڵاتییان و زه‌وی و گرد و شاخی ناوچه‌كه.
ئه‌گه‌ری دووباره‌بوونه‌وه‌ی بوومه‌له‌رزه‌كه هه‌یه و زیانه‌كانیش به‌پێی بوومه‌له‌رزه‌كه ده‌بێ به‌تایبه‌تی بۆ خانووی هاووڵاتییان، هه‌روه‌ها جگه له ده‌رهێنانی نه‌وت هاوكات هۆكاری سه‌ره‌كی و زانستی بوومه‌له‌رزه‌كه‌یش ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه كه ناوچه‌كه ده‌بێته سه‌نته‌ری بوومه‌له‌رزه، ره‌مه‌زان وای گوت.
چه‌مانكێ ده‌كه‌وێته باشووری رۆژئاوای شارۆكه‌ی ئامێدی و ده‌وڵه‌مه‌نده به چه‌ندان سامانی سروشتی به‌تایبه‌تی نه‌وت، نزیكه‌ی 40 گوندی هه‌یه.
ئامێدی/ نه‌وزاد هلۆری