وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا پەیامێك ئاراسته‌ى مەسروور بارزانی ده‌كات

:: PM:07:05:11/07/2019 ‌
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە پەیامێكدا پیرۆزبای لە مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان دەكات.

دەقی پەیامی پیرۆزباییەكە:

"زۆر بەڕێز جەنابی سەرۆك وەزیران، مەسروور بارزانی

گەرمترین پیرۆزباییتان لێدەكەم، بەبۆنەی هەڵبژاردنتان وەك سەرۆك وەزیرانی حكوومەتی هەرێمی كوردستانی عێراق، لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە.

هەڵبژاردنی ئێوە و پێكهێنانی كابینەی حكوومەت بە شێوەیەكی سەركەوتوو، مەرجی گرنگن بۆ قووڵتركردنەوەی هەماهەنگی و پێكەوە كاركردنی نێوان هەولێر و بەغدا، بەتایبەت لە بواری ئاسایشدا، هەروەها بۆ زاڵبوون بەسەر تەحەددیاتە هەنووكەییەكانی هەرێمی كوردستانی عێراق.

دڵنیاتان دەكەمەوە، كە ئەڵمانیا لە داهاتووشدا وەكو هاوبەشێكی جێگەی متمانە لەگەڵ هەرێمی كوردستان و عێراق دەمێنێتەوە.

هیوای سەركەوتنتان بۆ دەخوازم لە جێبەجێكردنی ئەركەكانتان

لەگەڵ سڵاوی دۆستانەماندا

هایكۆ ماس
وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا 



وشە - سه‌رخێڵ هاشم

ئه‌م بابه‌ته 69 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌