بڕیاره سبه‌ى هه‌ینى 12ى تهمووز، گۆرانیبێژى ناودارى كورد عه‌دنان كه‌ریم زنجیره كۆنسێرتێك له شاره‌كانى كوردستان ده‌ست پێ بكات و سه‌ره‌تا له شارى هه‌ولێر یه‌كه‌م و گه‌وره‌ترین كۆنسێرتى ئه‌نجام ده‌دات.
ئه‌مڕۆ پێنجهشم 11ى تهمووز، له كۆنگره‌یه‌ى ڕۆژنامه‌وانیدا هونەرمەند عدنان کەریم ڕای گه‌یاند، سبه‌ی كۆنسێرتێك لە شاری هەولێر ئه‌نجامده‌دات و ئه‌گه‌ر هاوكاریش بكرێت هه‌مان كۆنسێرت له‌سه‌رجه‌م پارێزگاكان ئه‌نجامده‌دات.
هونەرمەند عدنان کەریم له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا گوتى، لەگەڵ گرووپی میوزیکی مەحووی کۆنسێرتێکی گۆرانی و میوزیک له شاری هه‌ولێر پێشکەش بەهەوادارن و هونەر دۆستان ده‌كه‌ین.
زیاتر گوتى، "ئەگەر هاوکاری بکرێین ئەوا لەسەرجەم پارێزگاکانی کوردستان هەمان کۆنسێرت و بەرهەمی تریش پێشکەش دەکەین، بۆ ئەم کۆنسێرتەیش جگە لە چەند سپۆنسەرێک هیچ کەسێک هاوکاری نەکردووین، ئەوەی تریش بەشی زۆری بلیتەکان فڕۆشراوە".
ڕوونیشى كرده‌وه كه کارێکی نوێی لەبەردەستە و چاپی ده‌كات، یەک گۆرانی و 42 ده‌قه‌یه بەرهەمی شیعری هێمنی شاعیرە.
عه‌دنان كه‌ریم له ساڵی 1963 له شاری كه‌ركووك له دایك بووه، و له بنچینه‌دا خه‌ڵكی دێی ژاژڵه‌ی سه‌ر به‌ناوچه‌ی شارباژێڕه. له شاری سلێمانی ژیانی منداڵی و سه‌ره‌تای ژیانی ھونه‌ری گه‌شه‌ی سه‌ندووه. ساڵی 1985 به‌شی نیگاركێشانی له په‌یمانگای هونه‌ره‌جوانه‌كانی سلێمانی ته‌واو كردووه. له ساڵی 1991 دا كوردستانی به‌جێھێشتووه و ئێستا له سوید له‌گه‌ڵ مهاباد خانی هاوسه‌ری و سێ منداڵه‌كه‌ی له شاری ئوپسالا ده‌ژین.