ڕێكخراوێكی قازانج نه‌ویستی بواری رووحانی و ده‌روونناسی مه‌شق و ڕاهێنان له به‌نگالۆروی هیندستان به 400 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌كات، كه له سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كان بوون و ئێسته‌یش دووباره بۆ ژیانێكی ئارام و رووحانی و چۆنیه‌تی ژیانكردن مه‌شقیان پێ ده‌كرێت، به پشت به‌ستن به پرۆگرامی یۆگا و پرانایامای هیندی كه زیاتر له 450 ملیۆن كه‌س له‌سه‌ر ئه‌و پرۆگرامه ڕاهێنانیان پێ كراوه.
پێگه‌ی گۆڤاری The Weekی هیندستان بڵاوی كرده‌وه، كه هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له دوای هاتنی داعش بۆ عێراق و داگیركردنی مووسڵ ڕۆڵی گه‌وره‌یان گێڕاوه له ڕزگاركردنی خه‌ڵك و تێكشكاندنی ئه‌و گرووپه تاریكپه‌رسته‌ی كه له ناوچه‌كه بڵاو بوونه‌وه، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش 400 پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كه له ڕیزی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ و ئاڵۆزییه‌كان بوون، بۆ ئه‌وه‌ی جارێكی تر ئارام و ئاسایش بۆ گیان و رووخیان بگه‌ڕێته‌وه، له هیندستان خراونه‌ته ناو خولێكی ڕاهێنان و پرۆگرامی "هونه‌ری ژیان كردن".
مواهیب شیبانی به‌ڕێوه‌به‌ری كۆمه‌ڵه‌ی نێوده‌وڵه‌تی بۆ به‌ها مرۆییه‌كان كه ئه‌و پرۆگرامه به خۆڕایی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كانی جه‌نگ و ململانێ له‌سه‌ره‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن، بۆ گۆڤاره‌كه گوتی، دوای ئه‌وه‌ی ڕه‌زامه‌ندی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان‌مان وه‌رگرت، ده‌ستمان به كردنه‌وه‌ی خولێكی تایبه‌ت بۆ خۆشبه‌ختی و هونه‌ری ژیانكردن بۆ 400
پێشمه‌رگه كرده‌وه، كه دووباره له ڕووی ده‌روونی و بیركردنه‌وه و ڕوانین بۆ ژیان ده‌برێنه‌وه دۆخی ئاشتی و هیوابوون به ژیان و دوورخستنه‌وه‌ی وێنه‌ی جه‌نگ و كوشتار له هزریان، خوله‌كه‌یش له ناوه‌ندی هونه‌ری ژیانكردنی نێوده‌وڵه‌تی له به‌نگالۆر ئه‌نجام ده‌درێت.
ئه‌و پێشمه‌رگانه له به‌ره‌ی پێشه‌وه‌ی جه‌نگ بوون و ئێسته‌یش كه خه‌ریكی مه‌شق و ڕاهێنانه‌كانیانن دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه دۆخی ده‌روونیان زۆر باش بووه و به‌شێكیان عاشقی پرۆگرامی دووباره نۆژه‌نكردنه‌وه‌ی ده‌روون و رووح بوون كه به ڕێی هونه‌ری یۆگاوه ئه‌نجام ده‌درێ و ده‌یانه‌وێ ببن به ڕاهێنه‌ری ئه‌و پرۆگرامه و وه‌ك باڵوێزی ڕێكخراوه‌كه به جیهان بڵاو ببنه‌وه.
پرۆگرامی هونه‌ری ژیانكردن له 156 وڵاتی دنیا له‌لایه‌ن ئه‌و كۆمه‌ڵه قازانج نه‌ویسته‌وه خراوه‌ته خزمه‌تی خه‌ڵك و پشت به بنه‌ما و بیركردنه‌وه‌كانی فه‌یله‌سوفی هیندی و جیهانی جۆردیف سری راڤی شانكار ده‌به‌ستێت و تا ئێسته 450 ملیۆن كه‌س له دنیا چوونه‌ته نێو پرۆگرامی ڕاهێنانی ئه‌و ڕێكخراوه‌وه.