له قووڵایی مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراق له به‌غدا و له دوای ڕێڕه‌وێكی درێژ، به‌شی گه‌ڕان به دوای شوێنه‌وار و گه‌نجینه دزراوه‌كانی عێراقی تێدایه و وه‌فا حه‌سه‌ن سه‌رپه‌رشتی ئه‌و به‌شه ده‌كات و ئه‌و سه‌دان لاپه‌ره‌ی له‌به‌رده‌مه، كه وێنه و زانیارین له‌باره‌ی پارچه شوێنه‌وارییه به‌هاداره‌كانی عێراق كه به‌ره‌و وڵاتانی ده‌ره‌وه دزراون و ئێسته‌یش خه‌ریكی به‌دوا گه‌ڕان و گه‌ڕاندنه‌وه‌یانن بۆ عێراق.
وه‌فا كه پسپۆر و توێژه‌ره له بواری شوێنه‌وار بۆ پێگه‌ی ئیندیپێندتی به‌ریتانی گوتی، ده‌یان هه‌زار پارچه شوێنه‌واری گرانبه‌ها و ده‌گمه‌نی عێراق له ماوه‌ی چه‌ند ساڵی ڕابردوو دزراون و له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا و سویسرا و لبنان و ئیمارات و ئیسپانیا و وڵاتانی تری دنیا بڵاو بوونه‌ته‌وه و ئێمه‌یش ئه‌رك و كارمانه كه به دوای ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه بگه‌ڕێین، تا بیانهێنینه‌وه بۆ مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی
عێراق.
ڕۆژنامه‌كه نووسیویه‌تی، بازرگانی به پارچه شوێنه‌وارییه به‌هاداره‌كانی عێراق، وه‌كو ململانێی تۆم و جێری لێهاتووه، هه‌رچه‌نده باس له ڕێگری و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی بانده‌كانی دزینی پارچه‌ی شوێنه‌واری ده‌كرێ، به‌ڵام حكوومه‌ت و ده‌زگا پێوه‌نداره‌كان بوونه‌ته تۆم و هه‌رچه‌ندی ده‌كه‌ن هیچ یه‌كێك له جێرییه‌كان (مشكه‌كانی) دزینی پارچه‌ی شوێنه‌واریان بۆ ناگیرێت، ئه‌مه‌یش سه‌لمێنه‌ری ئه‌وه‌یه كه كه‌سانی زۆر به‌هێز له پشت دزینی پارچه شوێنه‌وارییه‌كانن و حكوومه‌تیش توانای ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یانی نییه.
وڵاتی دۆڵی دووئاوان "وادی رافیده‌ین" به گشتی به كۆنترین سه‌رزه‌مینی نیشته‌جێبوون له مێژووی مرۆڤایه‌تیی ناو ده‌برێ، كه شارستانییه‌كان له‌و ناوچه‌یه له دایكبوون و دواتر به دنیا بڵاوبوونه‌ته‌وه و یه‌كه‌م شار و ئیمپراتۆریه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی مرۆڤ له‌و ناوچه‌یه سه‌ری هه‌ڵدا و دواتر سه‌رجه‌میان ڕووخێنران و شارستانیه‌ت له‌و ناوچه‌یه‌وه به‌ره‌و وڵاتانی تری دنیا گوێزرایه‌وه.
به‌هۆی داگیركردنی ناوچه‌كه له‌لایه‌ن زلهێزانه به درێژایی مێژوو پارچه شوێنه‌وارییه گرانبه‌هاكانی لێ دزراوه و دوای 2003یش ده‌رگا به ڕووی بانده‌كانی دزینی شوێنه‌واری كرایه‌وه و به هه‌زاران پارچه به‌ره‌و وڵاتانی دنیا بردران و له‌وێ فرۆشرانه‌وه، وه‌فا حه‌سه‌ن كه پێش ڕووخانی به‌عسیش له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراق كاری كردووه، ده‌ڵێ دوای 10ی نیسان/ئه‌پریلی 2003 زیاتر له 15 هه‌زار پارچه‌ی شوێنه‌واری ته‌نیا له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی عێراق دزراون، كه سه‌رجه‌میان پارچه‌ی زۆر گرنگ و به‌هادارن.
پاش هه‌ره‌سی هێزه‌كانی به‌عس هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و خه‌ڵكی ڕوویان له مۆزه‌خانه‌ی نیشتمانی كرد و پارچه شوێنه‌وارییه گرنگه‌كانیان دزی و دواتریش به بانده‌كانی ئاودیوكردنی پارچه‌ی شوێنه‌واریان بۆ وڵاتانی جیهان فرۆشته‌وه، به‌وهۆیه‌وه هیچ یه‌كێك له پارچه شوێنه‌وارییه‌كان نه‌مان، به گشتی له‌و كاته‌وه تا ئێسته به بڕی 80 ملیۆن پاوه‌ندی به‌ریتانی ساڵانه پارچه‌ی شوێنه‌واری له عێراق دزراوه.
وه‌فا حه‌سه‌ن و حه‌وت هاوڕێی تری له به‌شی گه‌ڕان به دوای پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی عێراق كار ده‌كه‌ن و ڕۆژانه له تۆڕه‌كانی ئینته‌رنێت و له‌گه‌ڵ كه‌سایه‌تییه‌كان له گفتوگۆدان بۆ ئه‌وه‌ی پارچه شوێنه‌وارییه‌كان بدۆزنه‌وه و شوێنه‌كانیان ئاشكرا بكه‌ن، هاوكات له پشت سه‌ری وه‌فا حه‌سه‌ن لیستێكی سوور هه‌یه، كه ناو و وێنه‌ی ئه‌و كه‌سانه‌ی تێدایه كه تۆمه‌تبارن به دزینی پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی عێراق و فه‌رمانی گرتنیان له‌لایه‌ن دادگای عێراق بۆ ده‌ركراوه و به دوایایان دا ده‌گه‌ڕێن.
ئه‌وان كارێكی تریان ئه‌وه‌یه كه له پێگه ئۆنلاینه‌كانی كڕین و فرۆشتن به‌رده‌وام به دوای مه‌زادكردنی پارچه شوێنه‌وارییه‌كانی عێراقه‌وه‌ن، چونكه زۆرێك له بانده مافیاكان ئێسته فێربوون له ڕێی ئۆنلاینه‌وه پارچه‌كان ده‌فرۆشن و بۆ كه‌سی كڕیاری ده‌نێرن، له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ی هه‌ر سه‌ره‌داوێكیش ئه‌وان پێوه‌ندی به لایه‌نه پێوه‌نداره‌كانی حكوومه‌ت و پۆلیس و ئینته‌رپول و زانكۆ و باڵوێزخانه‌كان ده‌كه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌مووان هاریكارییان بن، تا پارچه شوێنه‌وارییه دزراوه‌كان یان ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ئاشكرایان كردوون و به‌رپرسن له دزینی پارچه شوێنه‌وارییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه و هه‌ر شوێنێك بن بگیرێن و ڕه‌وانه‌ی عێراق بكرێنه‌وه.
ئه‌و ژنه دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه پێویستمان به پاره‌یه، زۆرجار ده‌بێ له وڵاتانی تر پارێزه‌ر بگرین، تا ده‌ست به جوڵه بكات، بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پارچه شوێنه‌وارییه‌كان، زۆرجاریش هه‌رچه‌نده شوێن و كه‌سه‌كان و پارچه شوێنه‌وارییه‌كان ده‌دۆزینه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی ئه‌وه‌ی پاره‌ی پێویستمان له‌به‌رده‌ست نییه، ناچارین وازی لێ ده‌هێنین.
ئه‌و پارچه شوێنه‌وارییانه‌ی تا ئێسته‌یش گه‌ڕاونه‌ته‌وه، به هاوكاری وڵاتانی دنیا بووه و له ماوه‌ی ڕابردوو حكوومه‌تی به‌ریتانیا پارچه به‌ردێكی مسماری زۆر دانسقه‌ی بۆ عێراق گه‌ڕانده‌وه، كه له فڕۆكه‌خانه‌ی هیسرۆ ده‌ستی به‌سه‌ردا گیرا له‌و كاته‌ی خه‌ریك بوو ده‌برایه ده‌ره‌وه‌ی فڕۆكه‌خانه و مامه‌ڵه‌ی پێوه ده‌كرا.