شاره‌زایان و سیاسه‌توانانی كه‌نه‌دا دووپات له‌وه ده‌كه‌نه‌وه، كه گرژییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران مه‌ترسی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ژیانی سه‌ربازانی كه‌نه‌دا له عێراق دروست كردووه و هێمایش بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، كه میلیشیا شیعه‌كانی عێراق كه له‌لایه‌ن ئێرانه‌وه فه‌رمان وه‌رده‌گرن، ده‌توانن ژیان و سه‌لامه‌تی سه‌ربازانی كه‌نه‌دا بخه‌نه مه‌ترسییه‌وه.
دوای دروستكردنی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی داعش له عێراق و سووریا، ژماره‌یه‌ك له هێزه تایبه‌ته‌كانی كه‌نه‌دا گه‌یشتنه عێراق و ئه‌ركیان مه‌شق و ڕاهێنان بوو به پێشمه‌رگه و هێزه‌كانی تری عێراق، دواتر ژماره‌ی ئه‌و هێزانه زیاد كرا و ئێسته نزیكه‌ی 850 سه‌ربازی تایبه‌ت و ڕاهێنه‌ر و پسپۆری پزیشكی بواری جه‌نگ و تیمی فڕۆكه‌وانی كه‌نه‌دا له عێراق بوونیان هه‌یه، جیا له‌وه‌ی فه‌رمانده‌یی هێزه‌كانی ناتۆیش له عێراق به ئه‌فسه‌رێكی كه‌نه‌دی دراوه و كه‌نه‌دا له چوارچێوه‌ی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی زۆرترین ڕۆڵی له ڕووی هاوكاریكردنی عێراق هه‌یه، به‌ڵام شاره‌زایان گومانیان له‌وه نییه، كه هه‌ر كات دۆخه‌كه به‌ره‌و ئاڵۆزی زیاتر بچێت، ژیانی سه‌ربازان و هاووڵاتییانی كه‌نه‌دا كه له چوارچێوه‌ی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ڕه‌وانه‌ی عێراق كراون، ده‌كه‌وێته ژێر مه‌ترسی گه‌وره‌وه.
پێگه‌ی "
laronge Now"ی كه‌نه‌دی ڕاپۆرتێكی له‌وباره‌وه بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی داوه، كه میلیشیاكان به ته‌واوی پشتیوانی ئێرانن و به توندی دژی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی رۆژئاوان، ئه‌وان هیچ ئه‌و هاوكاری و كۆمهكانهیان له‌به‌رچاو نییه، كه ئه‌مه‌ریكا و كه‌نه‌دا و وڵاتانی ناو هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ڕزگاركردنی ناوچه داگیركراوه‌كانی عێراق له ژێر ده‌ستی تیرۆریستان خستیانه گه‌ڕ، به‌ڵكوو ئاماده‌ن له هه‌ر كاتێك كه گرژییه‌كانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران بگاته دۆخێكی ترسناكه‌وه، هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی و نوێنه‌رانی وڵاتانی ڕۆژئاوا له عێراق بكه‌نه ئامانج.
ئاماژه‌ی داوه، گرژییه‌كانی نێوان ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران به تایبه‌تی و وڵاتی ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئێران ڕووی له په‌ره‌سه‌ندنه، ئه‌مه‌یش به‌و واته‌یه دێ، كه مه‌ترسییه‌كان له‌سه‌ر هێزه‌كانی كه‌نه‌دا له عێراق زیاتر ده‌بن، له هه‌فته‌ی ڕابردوو ئێران ده‌ستی به به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم كرد و به‌ریتانیایش له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری ئێرانی ده‌ست به‌سه‌ردا گرت و ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، كه وه‌ڵامی به‌ریتانیا به گرتنه‌به‌ری هه‌مان كردار ده‌كاته‌وه و كه‌شتییه‌كانی ئه‌و وڵاته له كه‌نداو ده‌كاته ئامانج و دوێنێ پێنجشه‌میش میدیاكانی دنیا هه‌واڵی ئه‌وه‌یان بڵاو كرده‌وه، كه هێزه‌كانی ئێران له گه‌رووی هورمز هه‌ڵیانكوتاوه‌ته سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانی، به‌ڵام دواتر هێزه‌كانی به‌ریتانیا پێی گه‌یشتوون و به‌له‌مه تیژڕۆكانی پاسدارانیش له ئاوه‌كانی كه‌نداو كشاونه‌ته‌وه.
رۆب مالی سه‌رۆكی گرووپی ته‌نگژه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ڕای گه‌یاند، كه ئێران سێ بژارده‌ی له‌به‌رده‌مه بۆ ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، كه بریتین له په‌ره‌پێدانی به‌رنامه ناوكییه‌كه‌ی و ڕێگری له هاتوچۆی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره‌كان له گه‌رووی هورمز و به ئامانجگرتنی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا له عێراق و سووریا و وڵاتانی تری ناوچه‌كه.
زیاتر گوتی، بێگومان بۆ بژارده‌ی سێیه‌م گونجاوترین وڵات كه زۆرترین هه‌ژموونی ئێرانی به‌سه‌ره‌وه‌یه بریتییه له عێراق، كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر له هێزی نزیك له ئێران بوونیان هه‌یه و هه‌موو هه‌ڵمه‌ت و هه‌نگاوێكیش بێ حسابكردن بۆ حكوومه‌ت و یاسا ده‌گرنه‌به‌ر، ئه‌وان به كرده‌یی ئه‌و ئاماژه‌یه‌یان به ئه‌مه‌ریكا و وڵاتانی ڕۆژئاوا داوه، هه‌رچه‌نده ئه‌مه‌ریكایش به توندی هۆشداری پێداون كه هه‌ر به ئامانجگرتنێكی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و هاوپه‌یمانان له عێراق و ناوچه‌كه و قورسترین وه‌ڵامی ئێرانی لێ ده‌كه‌وێته‌وه و گه‌وره‌ترین گورز له تاران ده‌وه‌شێنرێت، به‌ڵام ئه‌مانه هه‌ڕه‌شه و قسه‌ن و مه‌رج نییه كه ئێران له ترسی ئه‌و قسانه‌ی ئه‌مه‌ریكا واز له‌و كارت و بژارده‌یه‌ی ده‌ستی بهێنێت و ڕێ به سووتانی ئه‌و كارته بدات.
به‌سمه موئمینی توێژه‌ر له زانكۆی واترلۆ له‌وباره‌وه گوتی، ئێران له هه‌ر كاتێك بخوازێ، ده‌توانێ هێزه بریكاره‌كانی له عێراق دژی سه‌ربازانی ئه‌مه‌ریكا و هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان به‌كاربهێنێت و گورزی گه‌وره‌یان لێ بوه‌شێنێت، بۆیه به دڵنیاییه‌وه هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له عێراق له ژێر مه‌ترسی و هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره‌دان.
ڕوونی كرده‌وه، كه سزاكانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر ئێران كاریگه‌ری ته‌واوی له‌سه‌ر ئه‌و وڵاته دروست كردووه، بۆیه چاوه‌ڕێ ده‌كرێ ئێران وه‌ڵامی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مه‌یكا بداته‌وه و دۆخه‌كه به‌لایه‌كدا ببات، سه‌رجه‌م فشاره‌كانی ئێران و جوڵهكانیشی بۆ ئه‌وه‌یه وڵاتانی ئه‌وروپا و ڕۆژئاوا له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا جیا بكاته‌وه و ناچاریان بكات پێچه‌وانه‌ی ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاو بنێن، نه‌ك له‌گه‌ڵ سزا و بڕیار و هه‌نگاوه‌كانی ئه‌مه‌ریكا هاوڕا و هه‌ماهه‌نگ بن.