سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرای كرد، كه هه‌ڕه‌شه‌كانی ئێران له ئاوه‌كانی كه‌نداو و گه‌رووی هورمز ته‌نیا پرسی ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكوو پرسی كۆی وڵاتانی دنیایه و پێویسته هه‌مووان هه‌ڵوێست و هه‌نگاویان هه‌بێ، بۆ پاراستنی ناوچه‌كه له هه‌ڕه‌شه‌كانی كۆماری ئیسلامی ئێران له‌و ناوچه‌یه، به پێچه‌وانه‌وه‌ی له ئه‌گه‌ری وه‌شاندنی گورز له كه‌شتی وڵاتانی تری دنیا، مه‌ترسی به‌رزبوونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت دێته ئاراوه.
ئاژانسی "
ڕۆیته‌رز" له زاری كاپیتن بیل ئۆربان گوته‌بێژی فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گواستییه‌وه و گوتی، ئابووری جیهان پشت به بازرگانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ ده‌به‌ستێ، ئه‌ركی هه‌موو وڵاتێكی دنیایشه كه پارێزگاری له بازرگانی ئازاد و سه‌ربه‌خۆ بكات و دژی ئه‌و سه‌رچاوانه بوه‌ستێته‌وه، كه ڕێ له گه‌شه‌سه‌ندنی گۆی زه‌وی ده‌گرن.
زیاتر گوتی، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته وڵاتانی تری دنیا خه‌م له دۆخی كه‌نداو بخۆن و ڕێ نه‌ده‌ن ئێران هه‌ڕشه‌كانی بكاته كردار، چونكه هه‌ڕه‌شه‌كان ته‌نیا بۆ سه‌ر ئه‌مه‌ریكا نین، به‌ڵكوو بۆ سه‌ر ته‌واوی وڵاتانی جیهان و به تایبه‌تیش ئه‌و وڵاتانه‌یه كه له ئاوه‌كانی كه‌نداو بازرگانی ده‌كه‌ن و كه‌شتییه‌كانیان هاموشۆ ده‌كات.
ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی گوته‌بێژی سوپای ئه‌مه‌ریكا له كاتێكدایه، كه دوێنێ پێنجشه‌م میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه كۆماری ئیسلامی هه‌وڵی گرتنی كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری به‌ریتانیای له ئاوه‌كانی گه‌رووی هورمز داوه. دوای ئه‌وه‌ی به‌ریتانیا كه‌شتییه‌كی ئێرانی له گه‌رووی جه‌به‌ل تاریق گرت، تاران ده‌یه‌وێ تۆڵه‌ی خۆی بكاته‌وه.