نرخی زیڕ لە بازاڕەكانی كوردستان

:: AM:10:22:12/01/2017 ‌

لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی زیڕ لە بازاڕەكانی دنیادا، لە بازاڕی زێرنگرانی هەولێریش نرخی زێڕ بەرز بووەتەوە.

كارزان وەفیق زیڕنگر  و بریكاری كۆمپانیای krnb  بۆ "وشە" نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێری خستەڕوو كە بەم شێوەیەیە:

مسقاڵێك زێڕی عەیار 24: 251 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 21:  225 هەزار دینار
مسقاڵێك زێڕی عەیار 18:  191 هەزار دینار

پێویستە بگوترێت دیاریكردنی نرخی زێڕ بەستراوەتەوە بە دوایین نرخی زێڕ لە بۆڕسەی جیهانی و بە چركە گۆڕانكاری بەسەر دێت.

دیاریكردنی نرخی ئەمڕۆی زێڕ لە بازاڕی هەولێر لەسەر بنەمای نرخی هەر ئۆنسێك زێڕ بە هەزار و 198 دۆلار و نرخی 100 دۆلار بە 130 هەزار و 500 دینار دەستنیشان كراوە.

كارزان وەفیق باسی لەوە كرد ئەوەی لە رۆژدا بۆ یەكەم جار كاریگەری دەخاتە سەر نرخی زێڕ لە بازاڕەكانی دنیا، چینە كە بۆڕسەكەی سەعات سێی سەرلەبەیانی بە كاتی هەولێر دەكرێتەوە و لە سەعات هەشت بازاڕی ئاسیای ناوەڕاست نرخی زێڕ دەجووڵێنێت. لە نیوەڕۆ بازاڕی بۆڕسەی ئەوروپا جووڵە بە نرخی زێڕ دەكات و لە سەعات 5:30 ئێوارە بە كاتی هەولێر بازاڕی بۆڕسەی ئەمەریكا جووڵە بە نرخی زێڕ دەكات.

 بەگوتەی ئەو شارەزایەی زێڕ، وتارەكەی دوێنێی ترەمپ لە ئەمەریكا نرخی زێڕی بەرز كردەوە و یەكسەر لە سەعات پێنجی ئێوارەوە نرخی زیڕ رووی لە بەرزبوونەوە كرد.


وشە - سلێمان تاشان