وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ڕێگه‌ى گوته‌بێژه‌كه‌یه‌وه به‌شێوه‌یه‌كى فه‌رمى له كۆنگره‌یه‌كى ڕۆژنامه‌وانیدا، پیرۆزبایی له مه‌سروور بارزانی سه‌رۆك وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
مۆرگان ئۆرتاگۆس، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، له كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌وانیدا، له واشنتنی پایته‌ختى ئه‌مه‌ریكا ڕاى گه‌یاند، "وێڕای هیوای سه‌ركه‌وتن بۆ كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ده‌مانه‌وێت ئاشكراى بكه‌ین كه پێوه‌ندییه‌كانمان له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیران و حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت".
ئۆرتاگۆس ڕای گه‌یاند، "سه‌قامگیری ناوچه‌كه و چاكسازی بۆ ئه‌مه‌ریكا گرنگه و به باشتربوونی پێوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ولێر و به‌غدایش، دڵخۆشین".
له كۆتایدا گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا، دووپاتی له به‌رده‌وامبوونی پێوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه، ڕوونیشى كرده‌وه ئه‌وان له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان وه‌ك دوو هاوپه‌یمان به‌رده‌وام ده‌بن.
ڕۆژى چوارشه‌م 10ی تەمووز، مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران متمانەی پێ درا و دواتر و تەواوی حكوومەتەكەی متمانەیان وەرگرت. پاشان لە گوتارێكدا ڕای گەیاند، یەكێك لە سەرەكیترین كارەكانی حكوومەتەكەی بریتی دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.