مستەفا مەولوودی، سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان په‌یامێكی پیرۆزبایی ئاراسته‌ی مه‌سروور بارزانی، سه‌رۆكی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌كات.
دەقی پەیامەکە:
"به‌ڕێز جه‌نابی کاک مەسروور بارزانی، سه‌رۆکی هه‌ڵبژێردراوی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، له‌گه‌ڵ سڵاو و ڕێز..
به‌بۆنه‌ی هه‌ڵبژێردرانی جه‌نابت به سه‌رۆکی نوێی حکوومەتی هه‌رێمی کوردستان، به ناوی خۆم و هاوڕێیانم له ڕێبه‌ریی حزبی دیموکراتی کوردستاندا گه‌رمترین پیرۆزباییت لێ ده‌که‌م.
هیوا ده‌خوازین له‌و هه‌لومه‌رجه گرنگ و هه‌ستیاره‌دا که گه‌لی کورد پێیدا تێ ده‌په‌ڕێ، خەڵک و هێزە سیاسییەکانی باشووری کوردستان به لێك تێگه‌یشتن و یه‌كگرتوویی زیاتره‌وه ڕوبه‌ڕووی ئه‌گه‌ر و ئاسته‌نگه‌کانی ئه‌م قۆناغه ببنه‌وه، هه‌ڵبژێرانی جەنابیشت بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان یارمەتیدەربێ بۆ چارەسەری کێشە و گرفتەکانی بەردەم پڕۆسەی سیاسیی کورد لە باشووری کوردستان و عێراق، بێگومان ئەم ئەرکە قورس و ئەستەمە، بەڵام توانا و لێوەشاوەیی جەنابتان هیوادار بە بڕینی ئەم قۆناغەمان دەکات، له‌گه‌ڵ ئاواتی سه‌رکه‌وتنتان له ئه‌رکی نوێ‌دا".
مسته‌فا مه‌ولوودی/ سکرتێری گشتیی حزبی دیموکراتی کوردستان.
ڕۆژى چوارشه‌م 10ی تەمووز، مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران متمانەی پێ درا و دواتر و تەواوی حكوومەتەكەی متمانەیان وەرگرت. پاشان لە گوتارێكدا ڕای گەیاند، یەكێك لە سەرەكیترین كارەكانی حكوومەتەكەی بریتی دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.