هاتنه‌وه‌ی پاره‌ی زۆر له به‌رانبه‌ر كۆ كردنه‌وه‌ی پاره‌ی ئاو، هاووڵاتیانی شارۆكه‌ی كه‌لاری ناوه‌ندی ئیداره‌ی گه‌رمیانی نیگه‌ران كردووه و له ده‌رگه‌ی دادگا و یه‌كه كارگێریه‌كانیاندا.
ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ته‌مووز، قایمقامیه‌تی كه‌لار ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی دیاری كردووه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشه‌یه له‌لایه‌ن فه‌رمانگه‌ی ئاوی ناوچه‌كه‌وه.
ژماره‌یه‌ك له هاووڵاتییانی شارۆكه‌ی كه‌لار، "وشه" یان له‌وه ئاگادار كرده‌وه به هۆكاری زۆری پاره‌ی ئاو له ده‌رگای دادگا و قایمقامیه‌تی كه‌لاریان داوه.
سیروان حه‌سه‌ن، به‌رپرسی ڕاگه‌یاندنی قایمقامیه‌تی كه‌لار بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، ئه‌و ماڵانه‌ی له سه‌رووی په‌نجا هه‌زار دینار پاره‌ی ئاویان بۆ هاتووه‌ته‌وه پێداچوونه‌وه‌ی تێدا ده‌كرێت و به قه‌رز له‌سه‌ریان ئه‌ژمار ناكرێت، سه‌باره‌ت به‌و ماڵانه‌ی پاره‌ی زۆریان بۆ هاتووه‌ته‌وه له‌سه‌ر فه‌رمانی قایمقامی كه‌لار، فه‌رمانگه‌ی ئاوی كه‌لار ده‌بێت له ماوه‌ی 15 ڕۆژ چاره‌سه‌ری بكات به پێچه‌وانه‌وه دانانی پێوه‌ر ڕاده‌گیرێت.
زیاتر گوتى، "له كاتی دانانی پێوه‌ر بۆ هه‌موو شارۆكه‌ی كه‌لار، ماوه‌ی پێدانی ئاو به ماڵان زیاتر ده‌كرێت، ئه‌و پاره‌یه‌یش مانگانه‌ی له ڕێگه‌ی پێوه‌ری ئاوه‌وه ئه‌ژمار ده‌كرێت كه‌متر ده‌بێت له‌و پاره‌یه‌ی پێشتر له سه‌ر بنه‌مای ڕووبه‌ر بۆ هاووڵاتییان داده‌نرا".
ئێسته به‌رێوه‌به‌رایه‌تی ئاوی كه‌لار به بێ پێوه‌ر ڕۆژانه یه‌ك مه‌تر ئاو دابه‌شده‌كات به‌سه‌ر هاووڵاتییان، له دوای دانانی پێوه‌ر ئه‌گه‌ر هاووڵاتیی ڕۆژانه یه‌ك مه‌تر ئاو سه‌رف بكات واته هه‌زار لیتر ئه‌و مانگانه ده‌كاته حه‌وت هه‌زار 750 دینار.
له كه‌لار نزیكه‌ی 80 بیری ئیرتیوازی بوونی هه‌یه و به‌شێك له‌ناوچه‌كه‌یش پڕۆژه‌ی ئاوی ڕووباری سیروانی پێ ده‌گات.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی