دواى ئه‌وه‌ى ڕۆژی چوارشه‌م 10ی تهمووز، متمانه به مه‌سروور بارزانی به‌خشرا وه‌ك سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژ به ڕۆژ هه‌نگاوه‌كانی پشتگیری كردن له كابینه‌كه‌ی به فروانتر ده‌بێت، ڕێكخراوێكی پێشمه‌رگه مه‌سروور بارزانی به هه‌وێنی كوردستانی به‌هێز ده‌ناسێنێ و به‌رپرسێكی باڵای حزبی سۆسیالیستیش ده‌ڵێ پشتگیری له هه‌نگاوه‌كانی ده‌كه‌ین.
بێریڤان جه‌بار، به‌رپرسی ده‌زگای نێوده‌وڵه‌تی بۆ پێشمه‌رگه بۆ كاروباری مرۆیی، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، متمانه‌به‌خشین به مه‌سروور بارزانی وه‌ك سه‌رۆكی كابینه‌ی نۆیه‌می حكوومه‌تی هه‌رێمی به هه‌نگاوێگی ده‌زانین بۆ به هێزبوونی كوردستان، چوونكه هه‌میشه ڕۆڵی هه‌بووه له ئارامی و ئاسایشی كوردستان.
زیاتر گوتى، هاوكات له‌كاره مرۆیهكانیش جێ ده‌ستی دیاربووه و دامه‌زرێنه‌ری ده‌ستگای خێرخوازی بارزانیه.
جه‌ختیشی كرده‌وه بۆ به‌ره‌نگاربووه‌نه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و به‌هێزكردنی پێگه‌ی كوردستان، پشتگیری كردن له به‌رێزیان بهركێكی گرنگ ده‌زانین.
محه‌مه‌د عوسمان كه‌سایه‌تی سیاسی و په‌رله‌مانتاری پێشووتری سوونه‌كان له په‌رله‌مانی عێراق، هیوای خواست كه مه‌سروور بارزانی له هه‌نگاوه‌كانی به‌هێزكردنی كوردستاندا به‌هێز بێ.
ئه‌و بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا، سه‌ركه‌وتنه‌كانی ڕابردووی وامان لێ ده‌كات كه ئومێدێكی زۆر مان پێ هه‌بێ.
عادل مه‌لا ساڵح، ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی حزبی سۆسیالیستی كوردستان، بۆ "وشه" ئاماژه‌یدا ئه‌م كابینه چاوه‌ڕوان ده‌كرێ كابینه‌یه‌كی سه‌ركه‌وتووبێ، به‌ڵگه بۆ ئه‌وه‌یش هه‌نگاوه‌كانی یه‌كتر نزیكبوونه‌وه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان بوو.
هه‌روه‌ها دژایه‌تی كردنی و ده‌رفه‌ت نه‌دان به گه‌نده‌ڵكاران، وه‌ك كاك مه‌سروور بارزانی جه‌ختی لهوهكردوه بووه‌ته جێی ئومێدی خه‌ڵك و ئێمه‌یش وه‌ك سۆسیالیست پاڵپشتی حكوومه‌ت ده‌كه‌ین.
گه‌رمیان/ سه‌بری هۆرێنی