دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی پێشوازی لە موسەننا غەرایبە وەزیری دیجیتال ئیكۆنۆمی شانشینی ئوردونی هاشمی كرد.
وهك له ڕاگەیەندراوی نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری وێنهكى بۆ "وشه" نێدراوه تێداهاتووه كه لەم دیدارەدا كە باڵیۆزی ئوردون لە بەغدا ئامادەی بوو گفتوگۆ لەبارەی چۆنیەتی بەڕێوەبردنی كاری دەزگا ئابوورییەكان و گۆڕینی سیستەمی دەزگا ئابوورییەكان و كەمكردنەوە و نەهێشتنی ڕۆتین، هەروەها تیشك خرایە سەر ئەزموونی شانشینی ئوردون لەم بواردە وچۆنیەتی سوود وەرگرتن لەم ئەزموونە بۆ كەمكردنەوەی ڕۆتین و پێشكەشكردنی باشترین خزمەتگوزاری بۆ هاووڵاتییان لە خێراترین كات دا.
لەلای خۆشیەوە دكتۆر فوئاد حوسێن دووپاتی كردەوە كه حكوومەتی عیراق هەوڵ دەدات شێوازی كاركردن بەپێی تەكنیكی ئەلیكترۆنی بگوڕێت و ئەم كولتوورە بەهێز بكات تا ڕۆتینی بۆ هاووڵاتییان كەم ببێت بەتایبەتی لەكاتی وەرگرتنی مووچە.
لەلای خۆشیەوە غەڕایبە دووپاتی كردەوە كهوا وڵاتەكەی ئامادەیە هەماهەنگی لەگەڵ عێراق بكات بۆ سوود وەرگرتن لە ئەزموونی ئەلیكترۆنی ئەم وڵاتە وبۆ ئەم مەبەستەیش چەندان خاوەن كۆمپانیای تایبەتمەندی لە بواری پێوەندی و تەكنەلۆژیا لەگەڵ خۆی هێناوە.