دكتۆر فوئاد حوسێن پێشوازی لە نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق و عەرەب دەكات.
دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی پێشوازی لە موئەیەد لامی نەقیبی سەندیكای ڕۆژنامەنووسانی عێراق وعەرەب و ئەندامی نووسینگەی ڕاپەڕاندنی یەكێنی ڕۆژنامەمەنووسانی نێودەوڵەتی كرد.
وهك له ڕاگەیەندراوی نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری وێنهكى بۆ "وشه" نێدراوه تێداهاتووه كه لەم دیدارەدا باس لە كار وچالاكیی دەزگاكانی ڕاگەیاندن وخودی سەندیكا ورۆڵی گەورەی دەسەڵاتی چوارەم كرا.
هاوكات جەخت لەسەر گرنگیدان بەچینی ئەدەبیاناس و هونەرمەند و ڕۆژنامەنووسان كرا لەڕێگەی پێدانی پاداشت و ڕێزلێنانی ساڵانە بۆ هاندانیان، هەردوولایش لەسەر بەردەوامبوونی دیداری نێوان حكوومەت و دەزگاكانی ڕاگەیاندن ڕێككەوتن.