دوای ئه‌وه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له شاره‌دێی سه‌نگاوی سه‌ر به شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زار دوو كه‌س كوژران، قایمقامی شارۆكه‌كه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، دوو تۆمه‌تباری ئه‌نجامده‌ری ڕووداوه‌كه گیران.
ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ی ته‌مووز، ڕه‌مه‌ك ڕه‌مه‌زان قایمقامی شارۆكه‌ی چه‌مچه‌ماڵ، به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، له كاتی ڕووداوه‌كه له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پۆلیس و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان چوونه‌ته ناوچه‌كه و ده‌ستیان به ئه‌نجامدانی لێكۆڵینه‌وه كردووه.
زیاتر گوتى، داوامان له ئه‌نجامده‌رانی ڕووداوه‌كه كرد كه ته‌واوی شاره‌دێی سه‌نگاو گیراوه به هێزه ته‌ناهییه‌كان و تۆمه‌تباران خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه هه‌روه‌ها كه‌سانی ڕیش سپی ناوچه‌كه‌یش داوایان كرد وه‌ك رێزێك بۆ ئه‌وه‌ی كه ئه‌وان خزم و كه‌سی یه‌كترین خۆیان ڕاده‌ست بكه‌ن.
ڕوونیشى كرده‌وه كه ئه‌نجامده‌رانی ڕووداوه‌كه لاریان نه‌بوو له‌وه‌ی خۆیان بده‌ن به ده‌سته‌وه و دواجار له لایه‌ن هێزه ته‌ناهییه‌كانه‌وه گیران و هه‌م خۆشیان ڕاده‌ست كردبوو، ئێسته به فه‌رمانی دادوه‌ر ڕه‌وانه‌ی سلێمانی كراون و لێكۆڵینه‌وه له‌گه‌ڵیان به‌رده‌وامه و له سلێمانی له زینداندان.
ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی ڕابردوو "وشه" بڵاوی كرده‌وه له شاره‌دێی سه‌نگاو به‌هۆی كێشه‌ی زه‌وی و زار‌و له‌وه‌ڕگا دوو بنه‌ماڵه كه كه‌سی یه‌كترین به شه‌ڕ هاتوون و سه‌ر ئه‌نجام دوو برایان كوشتووه و به ناوه‌كانی (م.ف) و (ح.ف)له گوندی ڕه‌باتی سه‌ر به شاره‌دێكه.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی