ئهمڕۆ ههینى 12ى تهمووز، لە پێوەندییەکی تەلەفۆنیدا، دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وزیران بۆ كاروباری ئابووری - وەزیری دارایی عێراق، پیرۆزبایی لە مەسروور بارزانی بەهۆی بوونی بە سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان کرد.
لە پێوەندییەکەدا، دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وزیران بۆ كاروباری ئابووری - وەزیری دارایی عێراق، هیوای سەرکەوتنی بۆ کابینە نوێیهكهى سهرۆك وهزیران مهسروور بازانى خواست.
ڕۆژى چوارشهم 10ی تەمووز، مەسروور بارزانی ڕاسپێردراو بۆ پێكهێنانی كابینەی نوێی حكوومەت، لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە وەك سەرۆكی ئەنجوومەنی وەزیران متمانەی پێ درا و دواتر و تەواوی حكوومەتەكەی متمانەیان وەرگرت. پاشان لە گوتارێكدا ڕای گەیاند، یەكێك لە سەرەكیترین كارەكانی حكوومەتەكەی بریتی دەبێ لە بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.