عێراق گرنگى زیاتر به‌ نوێنه‌رایه‌تییه‌كانى له‌ ده‌ره‌وه‌ ده‌دات

:: PM:12:23:12/07/2019 ‌
دكتۆر فوئاد حوسێن جێگری سەرۆك وزیران بۆ كاروباری ئابووری – وەزیری دارایی عێراق له‌ نووسینگه‌ى تایبه‌تى خۆى، پێشوازی لە محەمەد حەكیم وەزیری دەره‌وەى عێراق كرد. 

وه‌ك له‌ ڕاگەیەندراوی نوسینگەی جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری ئابووری وێنه‌كى بۆ "وشه‌" نێدراوه‌ تێداهاتووه‌ كه‌ لەم دیدارەدا باس لە میكامیزمەكانی پاڵپشتی كاری وەزارەت و نێردە دیپلۆماسیەكان كرا بۆ ئەوەی بەباشترین شێوە كاری خۆیان ئەنجام بدەن.

هاوكات باس لە بوودجەی وەزارەتی دەرەوە و دەرماڵە داراییە پێویستەكان و هەمواركردنەوەی میلاكی وەزارەت و نێردەكان و هەبوونی داتای تەواو لەبارەی زەوی موڵك كراو بۆ عێراق لە دەرەوە.

هەر لەم دیدارەدا بڕیاردرا ژمارەیەك لیژنەی هاوبەش پێك بێت بۆ نەهێشتنی ئەو گرفتانەی دێنە بەردەم كاری وەزارەت.

شیاوی باسە لەم دیدارەدا بریكاری وەزارەتی دەرەوە و بەڕێوەبەری فەرمانگی دارایی وەزارەتی دەرەوە و كادیری پێشكەوتووی هەردوو وەزارەت ئامادەی بوون.


وشە - محەمەد میران