كه‌مێك پێش ئێسته سه‌رۆك بارزانى پەیامێكی هاوخەمی بڵاو كردەوە كه تێدا سەرەخۆشیی له كەسوكاری قوربانیانی تەقینەوەكانی ڕۆژئاوای كوردستان ده‌كات.
ده‌قى پهیاماكه:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بە داخێكی زۆرەوە ڕۆژی پێنجشەم 11ى تهمووز، لە ئەنجامی زنجیرە تەقینەوەیەكی تیرۆریستی لە شارەكانی قامیشلۆ و عەفرین و حەسەكە ژمارەیەك هاووڵاتیی مەدەنی بوونە قوربانی و ژمارەیەكی تریش بریندار بوون.
وێڕای ئەوەی بە توندی ئیدانەی ئەو پەلامارە تیرۆریستیانە دەكەم، سەرەخۆشی لە كەسوكاری قوربانیانی ئەو ڕووداوە دڵتەزێنانە دەكەم و هیوای چاكبوونەوەی خێرا بۆ بریندارن دەخوازم.
مسعود بارزانی
12ى تهمووز.
ڕۆژى پێنجشه‌م 11ى تهمووز، سێ تەقینەوە قامیشلۆ و عەفرین و حه‌سه‌كه‌یان هەژاند، به‌هۆیه‌وه ژمارەیەك زۆر قوربانی لێ كەوتەوە.