ئه‌مڕۆ هه‌ینى 12ى ته‌مووز، له‌سه‌ر ڕێگه‌ی هامڵتۆن له نێوان شارۆكه‌ى سۆران و شاره‌دێى چۆمان، ڕووداوێكی هاتوچۆ ڕوویدا، به‌هۆیه‌وه چوار قوربانی لێ كه‌وته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتوچۆی سۆران له ڕاگه‌یاندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كى ده‌ست "وشه" كه‌وتووه ڕاى گه‌یاند، "لە ئەنجامی وەرگه‌ڕانی تاكسییه‌ك لە سه‌ر ڕێگه‌ی هاملتۆن، لە نێوان هه‌ردوو شارۆكه‌ى سۆران و چۆمان، دوو کەس گیانیان لە دەست دا و دووى تریش کەوتوونه‌ته ناو ڕووبار و چارەنووسی نادیارە".
ڕووداوه‌كه له نزیك گوندی وارەکۆنی سنووری شارۆكه‌ى ڕه‌واندوز بووه و هه‌ر به هۆی ئه‌و ڕووداوه دوو هاووڵاتی دیكه‌ش برینداربوونه، ڕووداوه‌كه سه‌عات نزیك نۆى به‌یانى ئه‌مڕۆ هه‌ینى ڕوویداوه.
وه‌ك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی هاتووچۆی سۆران ئاماژه‌ی بۆ كردووه، سه‌رجه‌م قوربانییه‌كان دانیشتووی شاره‌دێى داره‌تووی سه‌ر به شاری هه‌ولێرن.