به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتیی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان، له وێنه‌یه‌كدا باری كه‌شوهه‌وای ئه‌مڕۆ و سبه‌ی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستانی بڵاو كرده‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئه‌مڕۆ هه‌ینی 12ى ته‌مووز، له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و له شاری هه‌ولێر خۆڵێكی كه‌می له‌گه‌ڵ ده‌بێت.
هه‌روه‌ها سبه‌ی كه‌شوهه‌وا له شاره‌كانی هه‌رێم ئاسمان ساماڵ ده‌بێت و به‌راورد به‌مڕۆ پله‌كانی گه‌رما به‌رز ده‌بنه‌وه.
به‌پێى ئه‌و خشته‌یى خواره‌وه پله‌كانى گه‌رماى شاره‌كانى ئه‌مڕۆ و سبه‌ى ڕوونكردووه‌ته‌وه: