عێراق به گشتی كه‌وتووه‌ته نێوان به‌رداشی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و ئێران، په‌رله‌مانتاران و به‌رپرسانی حكوومه‌تی به‌غدا به‌رده‌وام داوا له واشنتن ده‌كه‌ن، كه به‌غدا له سزاكانی سه‌ر ئێران ببه‌خشێ، چونكه پێویستی به گازی ئێرانه تا وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌بای پێ وه‌گه‌ڕ بخرێ و كاره‌با بۆ خه‌ڵكی عێراق دابین بكرێ، هه‌رچه‌نده كوردستان له ڕووی به‌رهه‌می كاره‌باوه له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی تری عێراق باشتره، به‌ڵام تاكه چاره‌سه‌ر و ڕێگا بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی و هه‌میشه‌یی كوردستان بریتییه له وزه‌ی خۆر.
كێشه‌ی كاره‌با یه‌كێكه له كێشه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان و عێراق و پێوه‌ندی ڕاسته‌وخۆی به ته‌واوی هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه، بۆیه به‌رده‌وام خه‌ڵكی به‌وهۆیه‌وه ده‌ست به خۆپێشاندان و ناڕه‌زایه‌تی ده‌كه‌ن و له ژیانكردن له‌و ناوچه‌یه بێزارن، به تایبه‌ت كاتێك وه‌رزی هاوین دێ و پله‌ی گه‌رما به ته‌واوی ڕوو له به‌رزبوونه‌وه ده‌كات.
كوردستان هه‌نگاوی باشی بڕیوه له وه‌به‌رهێنانی كاره‌با و له دابینكردنی گازی سروشتی بۆ وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با پشت به گازی به‌رهه‌مهێنراوی خۆی ده‌به‌ستێت، به‌ڵام به پێچه‌وانه‌وه له به‌شه‌كانی تری عێراق گازی سروشتی به هه‌وادا ده‌سووتێ و به‌غدایش به پاره گازی سروشتی بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با له ئێران ده‌كڕێت!
به‌هۆی كێشه‌كانی ناوچه‌كه و كێشه‌كان له‌گه‌ڵ به‌غدا له ماوه‌ی ڕابردوو به‌رده‌وام هه‌رێمی كوردستان له گرفتی گه‌وره‌دا بووه، چونكه به‌غدا دانی به گرێبه‌سته‌كانی كوردستان له‌گه‌ڵ كۆمپانیا بیانییه‌كان نه‌ناوه، بۆیه هه‌میشه ئه‌گه‌ری كه‌مبوونه‌وه‌ی كاره‌با و كارنه‌كردنی كۆمپانیاكان له كێڵگه‌كانی گازی سروشتی وه‌ستانی وێستگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با كه له ڕێی گازی سروشتییه‌وه كار ده‌كه‌ن، یه‌كێك بووه له مه‌ترسییه گه‌وره‌كان كه به‌هۆی فشاره‌كانه‌وه ترس و نیگه‌رانی هه‌بووه كه كۆمپانیاكان له كاره‌كانیان بوه‌ستن و بڕی به‌رهه‌می كاره‌با به ته‌واوی كه‌م ببێته‌وه، چونكه به‌غدا پاره‌ی كۆمپانیاكانی وه‌به‌رهێنانی له كه‌رتی وزه‌ی كوردستان نه‌ده‌دا و هاوكات مووچه و بوودجه‌ی كوردستانیشی بڕی بوو، ئیتر هه‌رێمه‌كه به دۆخێكی زۆر قورسی ته‌نگژه‌ی دارایی تێپه‌ڕ ده‌بوو و قه‌رزه‌كانی كۆمپانیا توركی و ڕووسییه‌كان به ته‌واوی له‌سه‌ری كه‌ڵه‌كه بووه.
خه‌ڵكی به وردی بیریان له‌و هه‌موو كێشه ئاڵۆزه نه‌ده‌كره‌وه و ته‌نیا بیریان له دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه‌كان و كاره‌بایه‌كی باش كردووه‌ته‌وه، چونكه ڕۆژانه چه‌ندان جار كاره‌بایان له‌سه‌ر ده‌بڕێ، به‌هۆی كه‌می به‌رهه‌می كاره‌باوه، هاوكات ئێران و توركیایش سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاماده‌یی ته‌واویان پێشان ده‌دا له‌وه‌ی كاره‌با به هه‌رێمی كوردستان بفرۆشن، به‌ڵام له به‌رانبه‌ر ئه‌وه كۆمه‌ڵێك مه‌رجی سیاسی و سووی زۆریان له‌سه‌ر دانابوو، چونكه ئه‌گه‌ر كاره‌بایشیان له چوار ساڵی ڕابردوو به كوردستان بدابووایه، كوردستان پاره و بوودجه‌ی پێدانی پاره‌ی كاره‌بای نه‌بوو.
كورده‌كان هه‌رچه‌نده توانیان خۆیان له‌سه‌ر پێ بگرن و ڕێ له كه‌وتنی هه‌میشه‌ییان بگرن، به‌هۆی شه‌ڕ و ئه‌و كێشانه‌ی له چه‌ند ساڵی ڕابردوو ڕووبه‌ڕوویان بووه و ئێسته‌یش له سه‌روبه‌ندی سه‌رده‌مێكی ترن، چونكه پێوه‌ندییه‌كان ئاسایی بوونه‌ته‌وه و به‌غدا بڕێك پاره بۆ هه‌ولێر ڕه‌وانه ده‌كات، به گوێره‌ی بۆچوون و لێكۆڵینه‌وه‌ی ته‌واوی شاره‌زایان بۆ ڕووناككردنه‌وه‌ی هه‌میشه‌یی كوردستان هیچ چاره‌سه‌رێك له‌وانه‌ی تا ئێسته گیراونه‌ته‌به‌ر ناتوانێ كێشه‌كه بنه‌بڕ بكات، به‌ڵكوو سوودوه‌رگرتن له تیشكی خۆر و وزه‌ی پاك باشترین و به‌هێزترین چاره‌سه‌ره، چونكه زۆرینه‌ی ڕه‌های ڕۆژه‌كانی ساڵ له‌وێ خۆره‌تاو بوونی هه‌یه ده‌توانێ له‌و ڕێگه‌یه‌وه به هه‌زاران مێگاوات كاره‌با وه‌ده‌ست بهێنرێت.
ئێسته به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌تایی له هه‌ولێر و سلێمانی پشت به دانانی تابڵۆی وه‌رگرتنی تیشكی خۆر و گۆڕینی بۆ وزه‌ی كاره‌با ده‌به‌سترێ، به‌ڵام هه‌وڵه‌كان سه‌ره‌تایی و تاكه‌كه‌سین، نه‌ك فره‌وان و حكوومی، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌توانێ له ڕێی گرێبه‌ست له‌گه‌ڵ كۆمپانیا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان به ته‌واوی ئه‌و پرۆژه ستراتیجیه بخاته گه‌ڕ و به یه‌كجاری كێشه‌ی كاره‌با له‌ناو ببات.
سه‌عد محه‌مه‌د غانم ئه‌ندازیاری وزه‌ی پاك له‌وباره‌وه بۆ گۆڤاری
فۆرێن پۆلسی ده‌ڵێ، بیرۆكه‌یه‌كی زۆر ژیر و زیره‌ك ده‌بێ، ئه‌گه‌ر حكوومه‌تی عێراق یان كوردستان پشت به وه‌به‌رهێنان له كه‌رتی وزه‌ی پاك ببه‌ستن، ده‌توانن له‌گه‌ڵ كۆمپانیا جیهانییه‌كان گرێبه‌ستی گه‌وره ساز بكه‌ن و نهۆمی كۆتایی هه‌موو خانووه‌كان له عێراق ته‌خته و ده‌رفه‌تی زۆری هه‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین تابڵۆی وه‌رگرتنی تیشكی خۆر و گۆڕینی بۆ وزه‌ی كاره‌بای لێ دابنرێ، ده‌كرێ ئه‌مه بكه‌ن به جۆرێك له قیست و بۆ هه‌موو خه‌ڵكی ده‌سته‌به‌ری بكه‌ن، تا خه‌ڵكی وه‌ك قه‌رزی ماوه درێژ لایان بمێنێته‌وه و مانگانه بڕێك پاره‌ی كه‌م به كۆمپانیاكه بده‌ن، ئه‌مه چاره‌سه‌رێكی سیحری ده‌بێ و چیتر خه‌ڵكی له گه‌رمای هاوین ناڕه‌زایی و بێزاری ده‌رنابڕن و ناڕژێنه سه‌ر شه‌قامه‌كان، چونكه بێ هیچ ماندووبوونێك وزه‌ی پاكیان له‌سه‌ر بانه‌كانی خۆیان ده‌ست ده‌كه‌وێت.